فێرخوازانى بەشى یاسا بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنى هەولێریان بەسەرکردەوە
ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٢٣/١٠/٢٠٢٣) فێرخوازانى قۆناغى پێنجەمى بەشى یاسا لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر (هشام هاشم) سەردانێکى زانستیان بۆ بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنى هەولێر ئەنجامدا.
مامۆستا و فێرخوازان، لە لایەن خاتوو (لیلى ئەکرم) بەڕێوبەرى بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنى هەولێر پێشوازیان لێکرا، پاشان باسى لە سروشتى ئیش و کارى فەرمانگەکە و چۆنیەتى دابەشکردنى کارگێرى فارمانگەکە بە پێى یاسایى جێبەجێکردنى ژمارە (٤٥) ساڵى (١٩٨٠) بۆ فێرخوازان کرد، هەروەک ڕونکردنەوەى پێویستى لەبارەى چۆنیەتى ڕایکردنى کاروبارەکانى بەڕێوەبەرایەتیەکان و پەیکەرى بەڕێوەبردنى بەڕێوبەرایەتى جێبەجێکردنى هەولێرى پێشکەش بە فێرخوازان کرد.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا؛ فێرخوازان هاوڕێ لەگەڵ خاتوو (لیلى ئەکرم) بەشەکانى بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنى هەولێریان بەسەرکردەوە، بەتایبەت بەشەکانى (ژمێریارى، هەڵگرتنى دۆسیەکان) و، لە نزیکەوە ئاشنای چۆنیەتى ڕایکردنى کاروبارەکان بوون، لە کۆتایشدا بەڕێوبەرى بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنى هەولێر ڕێنمایی پێویستى لەبارەى کارى مەیدانى و کارى پارێزەرى پێشکەش بەفێرخوازان کرد.
لەکۆتایى گەشتە زانستیەکەیاندا، مامۆستاى سەرپەرشتیار بەناوى سەرۆکایەتى بەشى یاسا و فێرخوازان سوپاسى خاتوو (لیلى ئەکرم) بەڕێوبەرى بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنى هەولێرى کرد، بۆ ئەو پێشوازیە و ڕونکردنەوەى زانیارى مەیدانى بەفێرخوازان.