فێرخوازانى بەشی تیشک و سۆنار لە زانکۆی جیهان – هەولێر سەردانی نەخۆشخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەکەن
لە چوارچێوەی چالاکییە زانستییەکانی بەشی تیشک و سۆنار لە زانکۆی جیهان – هەولێر، فێرخوازانى قۆناغی یەکەم سەردانێکی زانستییان بۆ نەخۆشخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕێکخست.
لەو چالاکیەدا، کە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (11-5-2023)، بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر فەرمان قاسم و دکتۆر حەسەن مەهدی لەلایەن سەرۆکایەتى بەشى تیشک و سۆنار سەردانە زانستیەکە ڕێکخرابوو.
مامۆستایان و فێرخوازان بەگەرمى لەلایەن هەریەک لە دكتۆر بيوار بەرزنجى بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەکە و، دكتۆر ئازا بابان و نافيد عبدالكريم ستافى نەخۆشخانەکە پێشوازیان لێکرا، دواى بەخێرهێنانیان، ئینجا کورتەیەکى لەبارەى نەخۆشخانەکە و گرنگى تیشک و سۆنار بۆ فێرخوازان باسکرد.
پاشان، فێرخوازان لە نزیکەوە ئاشناى نوێترین تەکنەلۆجیا و ئامێرەکانی بواری تیشک و سۆنار و سی تی سکان (CT Scan) و ئێم اى ئاڕ (MIR) کران، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە ئامادەى نەخۆشخانەکەى بۆ هاوکاریکردن و هەماهەنگیکردن بۆ فێرخوازانى بەشى تیشک و سۆنار دوپاتکردەوە.
لە بەرامبەردا، فێرخوازان خۆشحاڵی خۆیان بەم سەردانە زانستییە دەربڕی، کە بەهۆیەوە زانیارییەکانیان لە بوارى خوێندنەکەیاندا فراوانتر کرد، بۆ ئەوەش سەرپەرشتیارانى فێرخوازان و گەشتە زانستیەکە بەناوى سەرۆکایەتى بەشى تیشک و سۆنار سوپاسی ئیدارەی نەخۆشخانەکەیان کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرم و پشتگیرییەی کە پێشکەشیان کرد.