فێرخوازانى بەشی تەکنیکی وێنەگرتنى تیشکى سەردانى سەنتەرێکى پزیشکی دەکەن
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (٢٣ی نیسانی ٢٠٢٤)، فێرخوازانی قۆناغی یەکەم لە بەشی تەکنیکی وێنەگرتنى تیشکى لە زانکۆی جیهان هەولێر بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەری نور سامی عومەر، سەردانێکی زانستییان بۆ سەنتەری پزیشکی پسپۆڕی الملائکة الرحمة ئەنجامدا.
فێرخوازان لەلایەن محمد کامل عبدالرحمان پزیشکی پسپۆڕی تیشکدانەوە لە سەنتەرەکە پێشوازییان لێکرا. پاشان بە دوو گروپى جیاواز هاوەڵى فێرخوازانى کرد بۆ بەسەرکردنەوەى بەشەکانى سەنتەرەکە، بۆ ئەوەش لە نزیکەوە ئاشناى تەکنیکەکانی کارکردن لە ئامێری سی تی سکان بوون، بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن پزیشکان و کارمەندانى پسپۆڕ فێرخوازان لە وردەکارییەکانى ئەم تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەی تیشکی ئێکس ئاشنا کران، کە چۆن لە چەند گۆشەی جیاواز بەکاردەهێنرێت بۆ دروستکردنی وێنەی وردی بڕبڕەیی جەستە.
گەشتە زانستیەکە بووە دەرفەتێک بۆ فێرخوازان، کە بەهۆیەوە زانیارى زیاتریان بەدەستهێنا لەبارەى دەستنیشانکردن و بەڕێوەبردنی چەندین حاڵەتی پزیشکی لە شکانەوە تا وەرەم، هاوکات بە وردی زانیان چۆن نەخۆشەکان جێگیر دەکرێن و ئامێرەکان ڕێکدەخەن.