فێرخوازانى بەشی تەکنیکی وێنەگرتنى تیشکى سەردانی نەخۆشخانەی ڕاپەڕین دەکەن
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (6-2-2024)، فێرخوازانى قۆناغى دووەمى بەشى تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر عەبد ئەلعەلیم سەردانى نەخۆشخانەى ڕاپەڕێنیان لە شارى هەولێر کرد.
فێرخوازان لە نەخۆشخانەى ڕاپەرێنى تایبەت بە منداڵان لەلایەن خاتوو مریەم ئەنوەر پسپۆڕی وێنەگرتنی پزیشکی لە نەخۆشخانەکە پێشوازییان لێکرا، پاشان هاوەڵى کردن بۆ بەسەرکردنەوەى بەشە جیاکانى نەخۆشخانەکە بەتایبەت بەشى تیشک و سۆنار، بۆ ئەوەش لە نزیکەوە فێرخوازان ئاشناى شێوازى کارکردنى ئامێری تۆمۆگرافی کۆمپیوتەریی (CT) و ئامێری وێنەگرتنی فلۆرۆسکۆپ کران، جگە لەوەش، فێرخوازان ئاشناى گرنگی ڕێوشوێنی پاراستن لە تیشک و شوێنی دروستی نەخۆش کران.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان بەشدارییان لە ڕێکارە سەرەتاییەکانی کارکردن لە بوارەکەدا کرد، وەک وەرگرتنی وێنە، ڕێکخستنەوەی ئامێرەکان. ئەم کارلێکەى فێرخوازان لەگەڵ ژینگەى کارکردن ئاستى تێگەیشتنی فێرخوازان لە تەکنیکەکانی وێنەگرتن بە شێوەیەکی ڕاستەقینە بەرزکردەوە.