فێرخوازانى بەشی زانستی کۆمپیوتەر هۆشیاری لەبارەى زیرەکی دەستکرد پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەیەک دەکەن
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (14ی تشرینی یەکەمی 2024) سەرۆکایەتى بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان – هەولێر سەردانێکی بۆ قوتابخانەی ئامادەیی نێودەوڵەتی کەنەدی لە شارى هەولێر ڕێکخست.
لە میانەى ئەو سەردانەدا، کە بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر علياء اسعد مهدي بەڕێوەچوو، فێرخوازانى قۆناغى چوارەم لەلایەن مامۆستا كريم شربجى بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە و ستافى کارگێڕى و مامۆستایان بەگەرمى پێشوازیان لێکرا، پاشان لە هۆڵى کۆبونەوەى قوتابخانەکە؛ فێرخوازانى بەشى زانستى کۆمپیوتەر لە چوارچێوەى کار و بەرنامەکانیان بۆ هۆشیارکردنەوەى تاکەکانى کۆمەڵگە لەبارەى زیرەکى دەستکرد بابەتێکى زانستیان پێشکەشکرد.
لە میانەی سمینارەکەیاندا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشێوەیەکى زانستى باسیان لە ایبەتمەندی و بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد، جگە لەوەش باسیان لە سودە جۆراوجۆرەکانى زیرەکی دەستکرد و لایەنە جۆراوجۆرەکانى کرد، هەروەک کۆمەڵێک ڕێنمایی زانستیان لەبارەى چۆنیەتى بەکارهێنانى زیرەکى دەستکرد بۆ فێرخوازان کرد، دواتریش لەلایەن قوتابیانى قوتابخانەکە کۆمەڵێک پرسیارى جۆراوجۆر ئاراستەى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێریان کرد و ئەوانیش وەڵامى پرسیارەکانیان دایەوە، بەو جۆرە سمینارەکە بووە هۆى بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری قوتابیانى قوتابخانەکە سەبارەت بە زیرەکی دەستکرد .