فێرخوازانى بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان بە گەشتێکی زانستی بەشی پەروەردەی وەرزشیان لە کولێژی پەروەردە-شەقڵاوە بەسەرکردەوە
ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتی 18/1/2026 سەرۆکایەتى بەشی پەروەدەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان لە زانکۆی جیهان – هەولێر گەشتێکی زانستی ڕێکخست بۆ فێرخوازانى بەشەکەى بۆ کولێژی پەروەردەى شەقڵاوە ڕێکخست.
گەشتە زانستیەکە، بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (احمد سعید احمد) بەڕێوەچوو، بە گەیشتنیان لەلایەن دکتۆر زین دزەیی سەرۆکی بەشی پەروەردەی وەرزش لە کولێژی پەروەردەى شەقڵاوە سەر بەزانکۆى سەلاحەددین-هەولێر بە گەرمی پێشوازییان لێکرا، لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەى پێویستى فراوانکردنی پەیوەندی زاسنتی نێوان بەشە زانستیەکانى نێوان هەردوو زانکۆکە کرا، بەتایبەت لە ئەنجامدانى توێژینەوەی زانستی و کاری هاوبەش وهەماهەنگی دوولایەنەی بوارى وەرزشى و، سوود وەرگرتن لە ئاستى زاست و زانیاریی و شارەزایی یەکتر لە بوارە جیاوازەکانى وەرزش.
لە وێستگەیەکى دیکەى گەشتەکەیاندا، فێرخوازانى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارییان لە یارییەکی دۆستانەی تۆپی بالە لە لەگەڵ فێرخوازانی بەشی پەروەردەی وەرزش پەروەردەی شەقڵاوە کرد، یارییەکە بەشێوەیەکى گەرم و گوڕ ە پڕ لە پێشبرکێى وەرزشى و لە کەش و هەوایەکی سارد و بەفراوی شەقڵاوە ئەنجامدرا ، یارییەکە لە بەرژەوەندی فێرخوانی خاوەن ماڵ و یاریگە کۆتایی پێهات .
لە کۆتاییدا؛ فێرخوازانی بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان خوشحاڵی و سوپاسگوزارییان پێشکەش بە سەرۆکایەتی بەشى پەروەردەى وەرزش کرد بۆ ڕەخساندنى ئەو دەرەفەتە و سوود وەرگرتن لە ئەزمونە جیاوازەکان.







