فێرخوازانى بەشی ژمێریاری بەگەشتێکى زانستى سەردانى کۆمپانیاى (ناس واڵێت) دەكەن
بەمەبەستى ئاشناکردنى فێرخوازان بەچۆنیەتى بەکارهێنانی نوێترین سیستەمی دارایی دیجیتاڵی، سەرۆکایەتى بەشى ژمێریاری لە زانکۆى جیهان-هەولێر گەشتێکى بۆ فێرخوازانى بەشەکەى ڕێکخست.
ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتى ٧ی ئازاری ٢٠٢٤ گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی یەکەم لە بەشى و ژمێریاری بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر راز ئازاد جلال بەگەشتێکى زانستى سەردانى کۆمپانیاى (ناس واڵێت) يان كرد.
سەرەتا فێرخوازان لەلایەن كارزان ڕەئوف وەک بەڕێوەبەری فرۆشتنی کۆمپانیاى ناس واڵێت پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا، دواتر کورتەیەکی لەبارەی کۆمپانیاکەیان و چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی ناس واڵێت بۆ فێرخوازان باسکرد، هەروەها باسی بەکارهێنانی جزدانەکەی کرد وەک (چۆن پارە دابنێیت، چۆن پارەکەت بەڕێوەببەیت، چۆن پارەی کاش خەرج بکەیت و چۆن مووچە وەربگریت) .
دواتر چرا سەهەند وەكو بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان کورتەیەکی دەربارەی پرۆگرامی مەشقکردن بۆ هاوینە و، چۆنیەتی پێشکەشکردن داواکارییەکان بۆ فێرخوازان ڕوونکردەوه، لەهەمانکاتدا ئاماژەى بەو هەلى کارانە کرد، کە لە ئێستادا لە کۆمپانیاکەیان بەردەستن.