فێرخوازانى بەشی ژمێریاری زانکۆى جیهان-هەولێر؛ چالاکیەکى مرۆیی ئەنجام دەدەن
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى (9/3/2025)، گروپێک لە فێرخوازانى بەشی ژمێریاری لە زانکۆی جیهان – هەولێر سەردانی ئامادەیی بەهرەى کچانیان لە شارى هەولێر کرد و چالاکیەکى مرۆیی خۆبەخشیان ئەنجامدا.
سەردانەکە بەسەرپەرشتى هەریەک لە دکتۆر ئیبراهیم حسێن و مامۆستاى یاریدەدەر ڕاز ئازاد جەلال بەڕێوەچوو، فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن مامۆستا شەونم جەنگى مستەفا بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە و، مامۆستایانى قوتابخانەکە پێشوازییان لێکرا، دواى بەخێرهێنانیان لە وتەیەکیدا دەستخۆشى لە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر و مامۆستایان کرد بۆ ڕێکخستن و بەڕێوەبردنى ئەو دەستپێشخەرییە، پاشان فێرخوازان کۆمەک و هاوکارییەکانیان بەسەر ئەو قوتابیانەى قوتابخانەکەدا دابەش کرد، کە لە خێزانى کەمدەرامەت و هەژارن و، پێویستیان بە پاڵشتى و دەستگیرۆیکردنیان هەیە بۆ ڕەخساندنى ژینگەیەکى لەبارەى خوێندن، تا بتوانن قۆناغەکانى خوێندن بەسەرکەوتویی تەواو بکەن.
ڕێکخستن و بەڕێوەبردنى ئەم چالاکیەى بەشى ژمێریارى لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە چوارچێوەى زنجیرەیەک چالاکی جۆراوجۆر دێ بۆ پاڵپشتیکردنى ئەو چین و توێژە جیاوازانەى کۆمەڵگە کە پێویستیان بە کۆمەک و دەستگیرۆیکردن هەیە.