فێرخوازانى بەشی ژمێریاری کۆمەڵێک پێداویستیان پێشکەش بە خانەی بێسەرپەرشتانى کچان له هەولێر کرد
ڕۆژی پێنچ شەممە ڕێکەوتى (14ی تشرینی دووەمی 2024) گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغى چوارەمى بەشی ژمێریاری لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى مامۆستايانى یاریدەدەر راز ئازاد جلال و على جلال سەردانى خانەی بێسەرپەرشتانى کچانیان له هەولێر كرد.
لەگەڵ گەیشتنیان بو خانەی بێسەرپەرشتان، مامۆستايانى یاریدەدەر ڕاز ئازاد جەلال وعلى جلال، و خوێندکاران لەلایەن میدیا سادق حەمید بەڕێوەبەری خانەی بێسەرپەرشتانى کچان بە گەرمی پێشوازییان لێکرا ، پاشان خاتوو (میدیا ) سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەردانەکە دەربڕی و تیشکی خستە سەر گرنگی ئەو جۆرە پاڵپشتییە بۆ منداڵان، دواتر فێرخوانى زانکۆى جیهان-هەولێر دەستیان کرد بە دابەشکردنی کۆمەڵێک کەلوپەلی جۆراوجۆر بەسەر منداڵان. لەوانە جل و بەرگ و کوپ و پێڵاو و گۆرەوی و شامپۆ و كلينسى تەڕ.
لە خانەى بێسەرپەرشتانى کچانى هەولێر (٣٥) کچ دەژین، کە تەمەنیان لە نێوان (٢) مانگ بۆ (١٦) ساڵاندایە، ئامانجی سەرەکی سەردانەکەش پێشکەشکردنی هاوکاری بوو بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت لە دامەزراوەکەدا لە ڕێگەی پڕکردنەوەی پێداویستییە سەرەکییەکانی ڕۆژانەیان .