
فێرخوازانى بەشی یاسا سەردانێکی مەیدانیان بۆ کۆمپانیای (تحكیم) بۆ پارێزەرایەتی ڕێکخست
- Categories بەشی یاسا
- Date ئەیلوول 29, 2026
ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی 28/09/2026، لە کۆمپانیای (تحكیم) بۆ پارێزەرایەتی، سەرۆکایەتى بەشی یاسا سەردانێکی مەیدانیی بۆ فێرخوازانی قۆناغی چوارەم ، بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر سامان حەسەن عەلی ڕێکخست.
لە کاتی سەردانەکەدا، لەلایەن پارێزەری ڕاوێژکار دکتۆر ئەحمەد جودە عەلی ئاغا عوزێری پێشوازی لە فێرخوازان کرا و، سیمینارێکی وردی لەبارەی سروشتی کاری پارێزەرایەتی، ڕۆڵی نوسینگە لە بەڕێوەبردنی کەیسەکان و نوێنەرایەتیکردنی بریکارەکان پێشکەش کرد. دکتۆر ئەحمەد جودە جەختی لەسەر گرنگیی ئەرشیڤکردنی بەڵگەنامەکان، پابەندبوونی تەواو بە نهێنیی زانیارییەکان و تایبەتمەندیی بریکارەکان وەک پایەی سەرەکیی پیشەکە کردەوە.
هەروەها میکانزمەکانى ئامادەکاری بۆ داواکاریی یاسایی (المرافعة) شیکرانەوە؛ لە دراسەکردنی دۆسیەکە و کۆکردنەوەی بەڵگەکانەوە تا شیکردنەوەی دەقە یاساییەکان، داڕشتنی پلانی بەرگری و خستنەڕوویان لە دادگەدا، جگە لە خستنەڕووی ڕێکارە سزادارییەکان و یاساییەکانی ڕێکخستنی پیشەکە. لە کۆتاییدا، پرسیار و وەڵام لە نێوان فێرخوازان و پێشکەشکاردا بۆ فراوانکردنی تێگەیشتنیان لە ژینگەی کاری یاسایی ئاڵوگۆڕ کرا.



