فێرخوازانى دیزاینى ناوخۆیی گەشتێکى زانستی بۆ قەڵاى هەولێر ئەنجام دەدەن
سەرۆکایەتى بەشی دیزاینی ناوخۆیی گەشتێکى زانستی بۆ فێرخوازانى قۆناغی چوارەم بۆ سەر قەڵاى مێژووى هەولێر ڕێکخست.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (28-9-2022) لە چوارچێوەى بابەتى (نۆژەنکردنەوەی باڵەخانە مێژووییەکان)، بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەری ئەوس ئەحمەد و مامۆستا مستەفا سەباح فێرخوازانى لایەنى دیزاینى قەڵاى مێژوویی هەولێریان بەسەرکردەوە.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى تەلار و کوچە و خانووەکانى قەڵاى هەولێر، مامۆستایانى بابەت ڕوونکردنەوەی وردیان لەسەر هەموو بەشەکانی قەڵاکە پێشکەش بەفێرخوازان کرد، هەروەک تیشکیان خستە سەر خانووە کۆنەکان و کەرەستەی بیناسازی بەکارهێنراو لەگەڵ پلان و هێڵکارى دیزاینى ناوخۆیی شوێنەوارەکان.
لە بەشێکى دیکەى گەشتە زانستیەکەدا، فێرخوازان لەگەڵ مامۆستایانى سەرپەرشتیار گفتوگۆیان لەبارەى ڕەهەندەکانی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە قەڵاى هەولێر کرد، بە مەبەستی دەستنیشانکردنی لایەنە جیاوازەکانی پرۆسەی دیزاین لە فەزا و سروشتی ناوچەکە، گەیشتەکەش بووە مایەى خۆشحاڵى فێرخوازان و تێگەیشتن لە چۆنیەتى دیزاینکردنى ناوخۆیی شوێنەوارە مێژووییەکان.