فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر باس لە ئەزمونى بەشداریکردنیان لە پێشبڕکێی جامی شوڕشگێڕانی ژەهرزانیی عەرەبی لە سعودیە دەکەن
دواى بەشداریکردنیان لە پێشبڕکێی بەناوبانگی جامی شوڕشگێڕانی ژەهرزانیی عەرەبی، کە لە وڵاتى سعودیە بەڕێوەچوو، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر گەڕانەوە هەرێمى کوردستان و، لە هۆڵى (VIP) زانکۆ؛ ئەزمونەکانیان بۆ فێرخوازان باسکرد.
لەو سمینارەدا، کە ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢/٥/٢٠٢٤)، سەرەتا مامۆستاى یاریدەر سارا محەمەد حەمید باسى لە هەنگاوەکانى ئامادەکردنى فێرخوازان کرد و، وتى: دواى ئەوەى سەرجەم پێداویستیەکانمان ئامادەکرد ئینجا بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێکەوتین بۆ ئەوەى بتوانین نوێنەرایەتى ڕاستەقینەى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پێشبڕکێیەکەدا بکەین، پاشان بەوردى تیشکى خستە سەر لایەنە جیاکانى پێشبڕکێکە و بەدەسکەوتێکى زانستى گرنگى بۆ فێرخوازان و زانکۆى جیهان-هەولر وەسفى کرد.
پاشان فێرخوازانى بەشداربوو، بەجیا باسیان لە ئەزمونى بەشداریکردنیان لە پێشبڕکێیەکەدا بۆ فێرخوازانى ئامادەبوو کرد، هەروەک تیشکیان خستە سەر گرنگی فێربوونی هاوبەش و هاوبەشکردنی زانیاری لە هەوڵە ئەکادیمییەکان، هەروەک پابەندبوونی خۆیان دوپاتکردەوە بۆ بەکارهێنانی ئەزموونەکانیان لە دروستکردنی گۆڕانکاری ئەرێنی لە کۆمەڵگە ئەکادیمییەکانیان و دەرەوەی کۆمەڵگەی ئەکادیمی خۆیان. لە کۆتایشدا سوپاسى زانکۆى جیهان-هەولێر و ڕاهێنەر و سپۆنسەر و سەرۆکایەتى بەشەکانیان کرد، کە هاوبەش و هاوکاریان بوون لە بەشداریکردن لەو پێشبڕکێیەدا.
ئەو گروپەى فێرخوازان، کە لە کۆلێژى دەرمانسازى، بەشەکانى بایۆمیدیکاڵ و شیکارى کیمیاى پزیشکى پێکهاتوون، لە ڕێکەوتى (٢٠ تا ٢٣/٤/٢٠٢٤) لە وڵاتى سعودیە بەشدارییان لە پێشبڕکێی بەناوبانگی جامی شوڕشگێڕانی ژەهرزانیی عەرەبی کرد، کە لەلایەن سەنتەری کۆنترۆڵکردنی ژەهری ناوچەیی لە دەمام ڕێکخراوە.