فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر تاقیکردنەوەى کۆتایی خولى هاوینەیان لە پۆڵندا ئەنجامدا
وەک بەشێک لە بەدەستهێنانى بڕوانامەى خولى هاوینەى زانکۆى لۆدز، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارییان لە تاقیکردنەوەى کۆتایی خولەکەدا کرد.
ڕۆژی هەینى ڕێکەوتى (٧_٧_٢٠٢٣) تاقیکردنەوەی کۆتایی تەواوکەر بۆ خولی هاوینەی نێودەوڵەتی لە زانکۆى لۆدز بەبەشدارى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر و زانکۆکانى دیکەى هەرێمى کوردستان و، عێراق، تورکیا، پۆڵەندا، ئۆکراین، بەرازیل و ئیکوادۆر بەڕێوەچوو.
ئەم تاقیکردنەوە یەکێکە لە مەرجە سەرەکیەکان بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی کۆرسی هاوینە لە زانکۆی لۆدز لە پۆڵەندا. بۆ ئەو مەبەستەش فێرخوازانى بەشداربوو دابەشى سەر چەند گروپێک کران، هەر گروپێک لە فێرخوازان دەبێت وەڵامی ٥٥ پرسیار بدەنەوە، هەموو پرسیارەکانیش پەیوەست بوون بەوانەکانی کۆرسی هاوینە لەناو پۆل یان ئۆنلاین، تاقیکردنەوەکەش بە شێوەی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی پرۆگرامی بەڕێوەبردنی تاقیکردنەوەکانەوە بۆ خولی هاوینە جێبەجێ کرا.
لە نۆزدەهەمین قوتابخانەی هاوینەی نێودەوڵەتی ناسراو بە (EkSoc) کە لە ماوەى دوو هەفتەى ڕابردودا لە زانکۆى لۆدز لە پۆڵندا بەڕێوەچوو، تیایدا (زانکۆى جیهان-هەولێر، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک-هەولێر، FMU بەڕازیل، زانکۆی نێودەوڵەتی SEK، زانکۆی مەرمەڕە، زانکۆی کۆچ، زانکۆی نیشتمانی ئیڤان فرانکۆ لە شاری لڤیڤ، زانکۆی نیشتمانی خمێلنیتسکی، زانکۆی نیشتمانی ئۆکراین، ڤی.ن.کارازین زانکۆی نیشتمانی خارکیڤ، زانکۆی نیشتمانی ڕۆژئاوای ئۆکراین و، زانکۆی نیشتمانی یوری فێدکۆڤیچ چێرنیڤتسی) لە وڵاتانى ( عێراق، تورکیا، پۆڵەندا، ئۆکراین، بەرازیل و ئیکوادۆر) بەشداربوون، لە ماوەى خولەکەدا لەلایەن پسپۆڕان و شارەزایانى بوارەکە چەندین بابەتى زانستى لە بارەى گۆڕانى کەش و هەوا و کاریگەرییەکانى پێشکەش بە فێرخوازانى بەشداربوو کرا.