زانکۆى لۆدز بڕوانامەى بەشداریکردنى خولى ڕاهێنانى پێشکەش بە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد
لە بەرامبەر بەشداریکردنیان بەشێوەیەکى سەرکەوتوو لە وانەکانى تایبەت بە خولى ڕاهێنان، زانکۆى زانکۆى لۆدز لە پۆڵندا بڕوانامەى بەشداریکردنى خولى ڕاهێنانى پێشکەش بە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد
لە ڕێکەوتى (٦/٢٥/٢٠٢٣ تا ٧/٧/٢٠٢٣) گروپێک لە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشداریان لە خولێکى چڕى هاوینە لە زانکۆى لۆدز لە پۆڵندا کرد، لەماوەى خولەکەدا لەلایەن پسپۆڕان و شارەزایان و مامۆستایان چەندین بابەتى جیاواز لە بارى ژینگە و گۆڕانى کەش وهەوا و کاریگەرییەکانى لە بوارە جیاوازەکان پێشکەش بەفێرخوازان کرا، هەروەک باس لە چەندین ڕێگە و میکانزمى جیاواز بۆ بەرگەگرتن لە پسپبونى ژینگە و مامەڵەى تەندروست لەگەڵ فاکتەرە ژینگەییەکان بۆ فێرخوازان کرا. مامۆستایانى زانکۆى جیهان-هەولێریش لە میانەى بەڕێوەچونى خولەکەدا بە پێشکەشکردنى دوو بابەت بە فێرخوازان بەشداریان لە خولەکەدا کرد، هاوکات فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەخستنەڕوى سەرەنج و پرسیار و بۆچونەکانیان لە بارەى بابەتە جیاوازەکان بەشداریەکى کارایی خولەکەیان کرد.
لە کۆتایی خولەکەشدا، بە بەشداری (٢٠٠) فێرخواز لە (١٤) زانکۆ لە (٦) تاقیکردنەوەى کۆتایی خولەکە بەڕێوەچوو، لە کۆتایشدا لە مەراسیمێکدا کە لەلایەن سەرۆکایەتى زانکۆى لۆدز لە پۆڵندا ڕێکخرابوو، بروانامەى بەشداریکردن و دەرچوون بەسەر سەرجەم فێرخوازانى زانکۆ بەشدارەکان و، فێرخوازانى زانکۆی جیهان-هەولێر دابەشکرا، هەروەک سوپاس و پێزانینى سەرۆکایەتى زانکۆی لۆدز پێشکەش بە مامۆستایانى زانکۆى جیهان-هەولێریش کرا، بەو شێوەیە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرکەوتویی کۆتاییان بەخولەکەیان هێنا.