فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ فێرخوازانى زانکۆى کاسۆلیکى یاریەکى دۆستان ئەنجام دەدەن
ڕۆژی پێنچ شەممە ڕێکەوتى (16-11-2023)، فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر یاریەکى دۆستانەیان لەگەڵ فێرخوازانى زانکۆى کاسۆلیکى ئەنجامدا.
لەو یاریەدا، کە لە گۆڕەپانى یاریگەى زانکۆى کاسۆلیک لە شارى هەولێر بەڕێوەچوو، فێرخوازانى هەردوو زانکۆ لە کەشێکی دۆستانە و وەرزشی بەرز یارییەکەیان کرد و، یاریزانەکان چێژیان زۆریان لە یاریەکە وەرگرت، لە ئەنجامدا فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەتۆمارکردنى دوو گۆڵ بوونە براوەى یاریەکە، گوڵەکانیش لەلایەن هەریەک لە یاریزانان (ئەحمەد سەلیم) فێرخوازى قۆناغى سێیەم و، (جەمیل محد حاجى تاهیر) فێرخوازى قۆناغى دووەمى بەشى کارگێڕى کار تۆمار کران.
ئەم یارییە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک یاری دۆستانەدا دێت، کە وەک ئامادەکارییەک بۆ پاڵەوانێتی تۆپی پێی زانکۆی جیهان-هەولێر لەلایەن بەشى کارگێڕى کار بەڕێوەدەچێت.