فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا چالاکیە زانستیەکانیان دەستپێکرد
لە دووەم ڕۆژى سەردانەکەیاندا بۆ پۆڵندا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە زانکۆى لۆدز بەشداریان لە چەند وانە و سمینارێکى تایبەت بەژینگە کرد.
لەو وچوارچێوەیەدا، دوو بابەت پێشکەش بە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کرا، بابەتى یەکەمیان تایبەت بوو بە (کۆتایی هاتنی هەژاری، یەکەمین ئامانجی پەرەپێدانی بەردەوام لە کارنامەی ٢٠٣٠) و لەلایەن ماسیێ کۆزلۆڤسکی (Maciej Kozłowski) پێشکەش کرا، هەروەک بابەتى دووەمیش تایبەت بوو بە (دەرئەنجامەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر ئابووری جیهانی) و لەلایەن بۆگدان بوچکۆڤسکی (Bogdan Buczkowski) پێشکەش بەفێرخوازان کرا.
دوابەدواى پێشکەشکردنى بابەتەکانیش، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەخستنەڕوى پرسیار و بۆچونەکانیان بەشداریان لە گفتوگۆکانى تایبەت بەگۆڕانى گەش و هەوا و پەرەپێدانى کۆمەڵگە و چۆنیەتى گەشەپێدانى بەردەوام لە وڵاتانى پێشکەوتوو کرد.