فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا چالاکى وەرزشى ئەنجام دەدەن
لە پەراوێزى بەشداریکردنیان لە خولى هاوینەى زانکۆى لۆدز لە پۆڵندا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشێوەیەکى کارا بەشدارى لە چالاکیە وەرزشیەکان دەکەن.
لە چوارچێوەی چالاکییە وەرزشی و کۆمەڵایەتییەکان و بۆ ئاشنابون و تێکەڵابونى فێرخوازانى زانکۆکانى وڵاتانى (پۆڵەندا، تورکیا، عێراق، ئۆکراین، ئیکوادۆر و بەڕازیل) لەگەڵ یەکتر و، لە پەراوێزى بەشداریکردنیان لە خولى هاوینەى زانکۆى لۆدز، یارییەکی دۆستانە بۆ تۆپی بالە لە نێوان فێرخوازان بەڕێوەچوو.
لەو یاریەدا؛ فێرخوازانى زانکۆی جیهان-هەولێر، بە ژمارەیەک یاریزان بەشداریەکى کاراى یاریەکەیان کرد و، لە ماوەى بەڕێوەچوونى یاریەکەشدا تیپی یاریزانانى زانکۆی جیهان-هەولێر ئەنجامێکی باشیان بە بەراورد لەگەڵ تیپە بەشداربووەکان بەدەستهێنا، ئەوەش بووە مایەى خۆشحاڵى مامۆستایان و فێرخوازان.