Back

فێرخوازانى زانکۆی جیهان-هەولێر ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٦/٧/٢٠٢٦) لە ئۆفیسى سەرەکى ڕێکخراوی IFG لە شاری ماندێڤێڵ ڕۆژی پێنجەمى پڕۆگرامی مەشق و ڕاهێنانەکانیان تایبەت بە پەرەپێدانى زمانى ئینگلیزى بەسەرکەوتویی پێهێنا.

خولەکە، کە لە ژینگەیەکی فێربوونی چڕ و کارلێکەر بەڕێوەچوو، فێرخوازان هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ زیاتر بەهێزکردنی توانستە زمانییەکانیان و پەرەپێدانی کارامەیی پەیوەندیکردنی نێوان ە جیاوازەکان، بۆ ئەوەش لەلایەن (دکتۆر جۆن) مامۆستاى خولەکە زنجیرەیەک چالاکیی پەروەردەیی و کەلتووری بەفێرخوازان کرا بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەزموونى فێرخوازان بەپێی ستانداردە جیهانییەکان.  لە چوارچێوەیەدا فێرخوازانى زانکۆی جیهان-هەولێر، بەشدارییەکى کارایی چالاکى و ڕاهێنانەکانیان کرد و، بە گڕوتینەوە پەرەیان بە کارامەیی ئەکادیمی و زمانیەکانیاندا.

لە پەراوێزى ڕۆژى پێنجەمى خولەکەدا، فێرخوازان گەشتێکی زانستی و فێرکارییان بۆ یانەی وەرزشیی “ئارسناڵ” ئەنجامدا، کە یەکێکە لە دیارترین ناوەندە وەرزشی و دامەزراوەییەکانی بەریتانیا و جیهان.

لە میانی ئەم سەردانەدا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لەلایەن ڕێبەرێکی پسپۆڕی ناو یاریگاوە یاوەری کران. ڕێبەرەکە ڕوونکردنەوەیەکی تێر و تەسەلی دەربارەی مێژووی دامەزراندنی یانەکە، قۆناغەکانی گەشەسەندنی دامەزراوەیی و، گرنگترین دەستکەوتە وەرزشی و کارگێڕییەکانی یانەی ئارسناڵ پێشکەش کرد. هەروەها بەشداربووان بەشە سەرەکییەکانی یاریگا و دامەزراوەکانیان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە ئاشنای میکانیزمەکانی بەڕێوەبردنی یانە وەرزشییە گەورەکان بوون، ئەمەش ڕەهەندێکی زانستی و کەلتووریی گرنگی بە سەردانەکە بەخشی.

فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە پێکهاتوون لە (ڕیان حوسێن حەسەن) لە قۆناغی سێیەمی بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان، (عەلی ماهر داود) لە قۆناغی چوارەمی بەشی شیکاریی کیمیایی پزیشکی، و (ڕێکەوت عەبدوڵا ڕەسوڵ) لە قۆناغی چوارەمی بەشی زانستی کۆمپیوتەر، بە سەرپەرشتی مامۆستا (ئەنەس سەعادە سەلیم ئەلخووری)، لەبەر ڕۆشنایی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئەکادیمی (MOU)  نێوان زانکۆی جیهان-هەولێر و دامەزراوەی (International Foundation Group – IFG) بۆ بەشداریکردن لەو خولەى زمانی ئینگلیزی ماوەى چەند ڕۆژێک لەو وڵاتە دەمێننەوە.