فێرخوازانى شیكاری كیمیایی پزیشكی سەردانى نەخۆشخانەیەکى تایبەت دەکەن
لە چوارچێوەى چالاکیە زانستیەکانى سەرۆکایەتى به‌شی شیكاری كیمیایی پزیشكی لە زانکۆى جیهان-هەولێر، کە بۆ فێرخوازانى لە قۆناغە جیاکان ڕێکى دەخات، ڕۆژى سێ شەممە ڕیکەوتى (٩/٥/٢٠٢٣) به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ریه‌كه له مامۆستایان (زبیده هیشام شكر) و (عبدالله مشیر هادی) فێرخوازانى قۆناغی یه‌كه‌م سەردانى تاقیگه‌کانى نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێری تایبه‌تیان کرد.
له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا به‌رپرسی تاقیگهکە بەوردى باسى لە جۆری ئه‌و پشكنین و ئامێرانه کرد، كه له تاقیگه‌كانیاندا ئەنجام دەدرێن بەتایبەت هه‌ریه‌ك له (پشكنینه‌كانی خوێنی گشتی، پشكنینه هۆڕمۆنیهكان و، پشكنینی كیمیای شیكاری).
فێرخوازان لە میانەى سەردانە زانستیەکەدا، ئاشناى چۆنیەتى وەرگرتنى نموونه وەرگرتن و دوای ئاماده‌كردنیان بۆ ئامێره تاقیگه‌ییه‌كان بوون كارپێبكه‌ن، له هه‌مان كاتدا توانیان فێری شیكردنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كان ببن.