فێرخوازانى پزیشکى ددان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەشداریان لە چالاکیەکى مەیدانیدا کرد
ڕاگرایەتى کۆلێژى پزیشکى ددان لەبەر ڕۆشنایی گرنگیدان بە وانە پراکتیکیەگان و ئاگاداربون لە شێوازى کرکردنى پزیشک لە نەخۆشخانەکان، سەردانێکى مەیدانى بۆ نەخۆشخانەى (پار)ى تایبەتیان لە شارى هەولێر ڕێکخست.
ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٩/٥/٢٠٢٣) بەسەرپەرشتى دکتۆر ئەیاد فەرەج ڕەشید، فێرخوازانى قۆناغى یەکەم سەردانى نەخۆشخانەى (پار)یان کرد و، لەلایەن زیرەک سدیق ساڵح جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە پێشوازییان لێکرا، پاشان یاوەرى مامۆستا و فێرخوازانى کرد بۆ بەسەرکردنەوەى بەشە جیاکانى نەخۆشخانەکە.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشەکانیشدا، بەتایبەت بەشەکانى (تیشک، نەشتەرگەری گشتی، سەنتەری دڵ، گەدە و ڕیخۆڵە، یەکەی منداڵبوون و ئافرەتان، کلینیکی منداڵان، بەشی گورچیلە، چارەسەری سروشتى، شیکاری تاقیگە، یەکەی چاودێری چڕ و بەشی فریاکەوتن. یەکەی فریاکەوتن لە نەخۆشخانە ) جێگرى بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەکە بەوردى باسى هەریەک لەو بەشانە و کارەکانیان بۆ فێرخوازان باسکرد.