فێرخوازانى پەروەردەی گشتی وەک مامۆستا لە قوتابخانەی هەڵگوردی بنەڕەتی ڕۆڵیان گێرا
ڕۆژی یەک شەممە رێکەوتی ٦/١١/٢٠٢٢ بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر دەشنێ عبداللە سعید سەردانێکی زانستی بۆ فێرخوازانى قۆناغی چوارەم بۆ قوتابخانەی هەڵگوردی بنەڕەتی تێکەڵاو لە شارى هەولێر رێکخست .
فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن مامۆستا ساکار فلاح حسن بەرێوەبەری قوتابخانەکە پێشوازییان لێکرا، ئینجا دابەشی چەند هۆڵێکی خوێندن کران، کە تێیدا قۆناغەکانی حەوت و هەشت و نۆیی بنەڕەتى لەخۆ گرتبوو، لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەیەک لە فێرخوازان لە پۆلەکانی خوێندن ڕۆڵی مامۆستایەتیان گێڕا بۆ پراکتیزەکردنى ئەو زانیارییانەی، کە لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا خوێندوون لە زانکۆ فێرى چۆنیەتى بەرێوەبردنی پۆل و رێگە و شێوازەکانی وانەووتنەوە بوون، بەتایبەتی لە بابەتی زمانی ئینگلیزیدا.
دواتر قوتابیانی بەشەکەمان ئاشنایەتی کاری پیشەی دەستەى قوتابیانى ئەم قوتابخانەکە کران، کە چەند پۆلێکی لەخۆ گرتبوو لەوانە پۆلەکانى (ئەندازە، کانزا، کارەبا و کاری دەستی)، کە پەرە بە توانا و بەهرەکانی قوتابیان دەدەن.
ئامانجى سەردانەکە وەرگرتنى ئەزموونی جیاواز بوو لەسەر چۆنیەتی روونکردنەوەی بابەتەکان و مامەڵەکردن لەگەڵ قوتابی قۆناغ و تەمەنی جیاواز، هاوکات بۆ رەخساندنی کەشێکی خوێندنی گونجاوە، کە تێیدا بتوانرێت توانا و لێهاتوویەکانی فێرخوازان بەرەوپێش ببەن . لە کۆتاییدا مامۆستای یاریدەدەر دەشنێ عبداللە سعید سوپاسی بەرێوەبەری قوتابخانە و مامۆستایانی ئەم قوتابخانەیە کرد لە پێشوازی کردن و کارئاسانیان.