فێرخوازانى کارگێڕی کار یارییەکی دۆستانە لەگەڵ تیپى وەزشى کەمپی کورگۆسک بەڕێوەدەبات
لە چوارچێوەی چالاکییە وەرزشییەکان، کە لەلایەن سەرۆکایەتى بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەهاوکارى ڕێکخراوی (TDH)ى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێکخرابوو، تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى کارگێڕی کار لە یارییەکی دۆستانە ڕوبەڕووى تیپى وەزشى کەمپی کورگۆسک بونەوە.
لەو یارییە وەرزشیەدا، کە ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٧/١٢/٢٠٢٣) لە یاریگەى تۆپى پێى زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو، هەردوو تیپ لە کەشێکی وەرزشى پڕ لە جۆش و خرۆش و دۆستانە یارییەکەیان دەستپێکرد، لە ماوەى بەڕێوەچوونى یاریەکەدا هەردوو تیپ چەندین هێرشیان بۆ سەر گوڵى یەکتر کرد، لە ئەنجامدا تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار توانیان بە تۆمارکردنى (٦) گوڵ بەرامبەر (٥) گوڵ بۆ تیپى وەزشى کەمپی کورگۆسک یارییەکە ببنەوە؛ گوڵەکانى تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار لەلایەن فێرخوازان جوتیار حەیدەر، وضاء ئیبراهیم، ئەحمەد باسط و سالم ئیبراهیم تۆمارکران.
لە کۆتایی یارییەکەدا دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆکى بەشى کارگێڕى کار دیارى و مەدالیاى یاریەکەى بەسەر یاریزاناندا دابەش کرد، یارییەکەش بووە مایەى خۆشحاڵى هاندەرانى هەردوو تیم و، یاریزانانى هەردوو تیم.