فێرخوازانى کۆلێژی پزیشکی ددان لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانى سەنتەرێکى پزیشکی ددان دەکەن
کۆلێژی پزیشکی ددان لە زانکۆی جیهان – هەولێر ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتى 31/3/2024، سەردانێکی زانستی بۆ فێرخوازانى قۆناغی یەکەم بۆ سەنتەری پزیشکی ددانی مۆدێرن لە شارى هەولێر ڕێکخست.
لە میانەى ئەو سەردانەدا، کە بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەری ڕانا خەلیل هادى بەڕێوەچوو ، فێرخوازان لە لایەن د.کتۆر لەیلا گەردی پێشوازییان لێکرا، پاشان ڕوونکردنەوەیەکی وردى لەبارەى بەشەکانی سەنتەرەکەیان پێشکەش بە فێرخوازان کرد، دواتر فێرخوازان لە نزیکەوە چاودێری پزیشکانی ددانیان لە سەنتەرەکە کرد بۆ چۆنیەتى پشکنین و چارەسەرییەکانى نەخۆشییەکانى ددان، هاوکات فێرخوازان لە تاقیگە و کلینیکی ددان لە سەنتەرەکە، ئاشناى چۆنیەتى سکانکردنی دیجیتاڵی ددان و دروستکردنی چاپی دیجیتاڵی وردى ددان بوون، تا بەدەستهێنانی شێوەی خوازراو بۆ نەخۆخشهكه.
سەردانە زانستیەکە بووە دەرفەتێک بۆ فێرخوازان بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای مۆدێرن بۆ وێنەگرتنی دیجیتاڵی، تیشکی ئێکسى سێ ڕەهەندی دەستنیشانکردن، دەستکردی ددان، پڕکردنەوەی چاککردنەوە و ئامێرە مۆدێرنەکان لە بواری چاندنی ددان.