بهڕێوهبهرایهتى تۆمار
بەڕێوەبەرایەتی وهرگرتن
ڕۆژى پێنجشەمە ڕێککەوتى (٨/١٠/٢٠٢٦) کۆمەڵێک لە فێرخوازانى قۆناغی پێنجەم لە کۆلێژی پزیشکی ددان لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانێکی پەروەردەیییان بۆ قوتابخانەی دابانی بنەڕەتی ڕێکخست بۆ هۆشیارکردنەوەیان سەبارەت بە تەندروستی دەم و ددان و پێشخستنی چۆنیەتى پاکوخاوێنی ددان بە شێوەیەکی دروست لە نێوان منداڵانی قوتابخانەدا.
سەردانەکە بە سەرپەرشتی خاتوو ڕووبار ڕەمەزان عەلی ئەنجامدرا، بۆ ئەوەش سەرەتا فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لەلایەن زەردەشت سەیفەدین شوکر بەڕێوەبەری قوتابخانەی دابانی بنەڕەتی پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا.
پاشان فێرخوازان بەهاوکارى ستافى مامۆستایانى قوتابخانەکە چالاکیەکەیان لە قوتابخانەکە دەستپێکرد، بۆ ئەوەش هەڵسەنگاندن و پشکنینان بۆ بارودۆخی تەندروستی دەم و ددانیانى قوتابیان ئەنجامدا، دواتریش ڕێنمایی کردارییان سەبارەت بە چۆنیەتى پاراستنی پاکوخاوێنی دەم و ددان بەشێوەیەکى باش و خۆپاراستن لە نەخۆشییە باوەکانی ددان و پاککردنەوەى ددان پێشکەشى قوتابیان کرد.
لە بەشێکى دیکەى چالاکیەکەدا، ئەو قوتابیانەى کە لە میانەى هەڵسەنگاندن و پشکنین دەرکەوت کێشەیان هەیە و، پێویستیان بە چارەسەری ددان، دەستنیشان کران و ڕەوانەی کلینیکەکانی کۆلێژی پزیشکی ددان لە زانکۆى جیهان-هەولێر کران، لەوێش بە چاودێری پزیشکانی شارەزا چاودێری ددانی بێبەرامبەریان پێشکەش دەکرێت.