Back

فێرخوازانی بەشی زمانی ئینگلیزی چالاکییەکی هۆشیاری لەبارەی شێرپەنجەی مەمک لە قوتابخانەی ئامادەیی هەولێر ئەنجام دەدەن

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 08/10/2026، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی دووەم لە بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی جیهان–هەولێر بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر ڕۆژین حسێن حسێنی چالاکییەکی هۆشیارییان لەبارەی شێرپەنجەی مەمک لە قوتابخانەی ئامادەیی هەولێر ئەنجام دا.

چالاکییە لە چوارچێوەى ڕۆژى جیهانیی هۆشیاری لەبارەی شێرپەنجەی مەمک لە ماوەی مانگی هۆشیاری لەبارەی شێرپەنجەی مەمکدا بەڕێوەچوو، بۆ ئەوەش سەرەتا فێرخوازان بە گەرمی لەلایەن محەمەد خالص گووجە، بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئامادەیی هەولێر پێشوازییان لێکرا.

پاشان فێرخوازان ناوەڕۆکى چالاکیەکەیان پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد، لەو چوارچێوەیەشدا سەرەتا سیاڤ هێرش ڕامز ئەکرەم فێرخوازى قۆناغى دووەم لە بەشى زمانى ئینگلیزى ڤیدیۆیەکی هۆشیاریی پێشکەش کرد، دوای ئەوە چیرۆکێکی ئیلهامبەخشی لەبارەی یەکێک لە ڕزگاربووانی شێرپەنجەی مەمک خستەڕوو.

هەر لە میانەى چالاکەکەیاندا تارا عەبدولخالق حسن ڕەحمان زانیاریی گرنگی لەبارەی شێرپەنجەی مەمک پێشکەش کرد  و، باسی لە هۆکارەکانی پەتاکە، گرنگیی دۆزینەوەی پێشوەختە و، پێویستیی پاڵپشتیکردنی نەخۆش و ڕزگاربووان کرد.

دواتر فێرخواز شەهد ئەحمەد مەهدی ئەحمەد تیشکی خستە سەر ڕۆڵی گرنگى خێزان و کۆمەڵگە لە پاڵپشتیکردنی ئەو کەسانەی دوچارى شێرپەنجەی مەمک دەبەن.

بۆ بەهێزکردنی پەیامی هۆشیاری، فێرخوازانی بەشی زمانی ئینگلیزی بەشێکى دیکەى چالاکییەکیان تەرخانکرد بۆ بڵاوکردنەوەى پۆستەری هۆشیاری لەبارەی شێرپەنجەی مەمک.

لە ڕێگەى ئەو چالاکییەیان فێرخوازانى بەشى زمانى ئینگلیزى، هانى قوتابیانی قوتابخانەکەیان دا  بەشداری لە ئامادەکردن و ڕازاندنەوەی پۆستەرە هۆشیارییەکان بکەن، کە پەیامەکانی هیوا، پاڵپشتی، هاوپشتی و خۆڕاگرییان لەخۆدەگرت.

هەروەها فێرخوازان ڕیپۆنی پەمەییان بەسەر قوتابیانی قوتابخانەکەدا دابەش کرد، ئەوەش وەک هێمایەک بۆ پاڵپشتیکردنی هۆشیاری لەبارەی شێرپەنجەی مەمک.