
فێرخوازانی بەشی شیکارى تاقیگەى پزیشکى چالاکییەکی هۆشیاری دەربارەی «کاریگەریی ڤیتامینەکان لەسەر جگەر» لە قوتابخانەی شارستان پێشکەش دەکەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 24, 2026
ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 22ی تشرینی دووەمی 2026، ژمارەیەک لە فێرخوازانی قۆناغی سێیەم لە بەشی شیکاریی تاقیگەى پزیشکى لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر سالی خەلیل باقر، سەردانی قوتابخانەی شارستانیان کرد بۆ پێشکەشکردنی چالاکییەکی هۆشیاری بە ناونیشانی «کاریگەریی ڤیتامینەکان لەسەر جگەر»، کە تێیدا لەلایەن خاتوو ڕۆناک یەعقوب حوسێن بەڕێوەبەری قوتابخانەکە پێشوازییەکی گەرمیان لێ کرا.
ناساندنی ڤیتامینەکان
لە سەرەتای چالاکییەکەدا، فێرخواز جیلان تەحسین ئیسماعیل ڤیتامینەکان و، سەرچاوە خۆراکییەکانی بە قوتابیانی قوتابخانەکە ناساند و، ڕۆڵیانی لە فرمانەکانی جەستە و، پەیوەندیی جگەری بە زیندەپاڵکردن و، کۆگاکردنی ژمارەیەکیانەوە ڕوون کردەوە. هەروەها جەختی لەسەر گرنگیی دەستکەوتنی پێداویستییە خۆراکییەکان لە ڕێگەی سیستمێکی خۆراکی هاوسەنگەوە کردەوە، لەگەڵ جیاکردنەوەی نێوان وەرگرتنی ڤیتامینەکان لە ڕێگەی خۆراکی سروشتییەوە و، بەکارهێنانی تەواوکەرە خۆراکییەکان.
مەترسییەکانی بەکارهێنانی ناڕێکی تەواوکەرە خۆراکییەکان
لای خۆیەوە، فێرخواز چوان ڕاشد عەزیز باسی لە کاریگەریی بەکارهێنانی ناڕێک و، هەڕەمەکی تەواوکەرە ڤیتامینییەکان لەسەر تەندروستیی جگەر کرد و، ڕوونی کردەوە کە زیادکردنی بڕ و ژەمەکان بە مانای زیادبوونی سوود نایەت، بەڵکو زێدەڕۆییکردن لە هەندێکیاندا دەبێتە هۆی زیانی تەندروستیی گەورە. هاوکات ئاماژەی بە پێویستیی سەرنجدان لە پێکهاتەی تەواوکەرەکان کرد بۆ دوورکەوتنەوە لە دووبارەبوونەوەی هەمان ماددەی چالاک لە زیاتر لە دەرمان و بەرهەمێکدا.
ڕۆڵی شیکارییە تاقیگەیییەکان لە هەڵسەنگاندنی تەندروستیی جگەر
لە بەشێکی تری چالاکییەکەدا، فێرخواز هێلین موسا محەممەد ئەمین ڕوونکردنەوەیەکی زانستیی دەربارەی ڕۆڵی شیکارییە تاقیگەیییەکان لە هەڵسەنگاندنی تەندروستیی جگەر و، بەدواداچوونی گۆڕانکارییەکانی ئەنزیمەکانیدا پێشکەش کرد، لەگەڵ ڕوونکردنەوەی گرنگیی لێکدانەوەی ئەنجامەکان بەپێی باری تەندروستیی هەر کەسێک، و، جەختیشی لەسەر پێویستیی ڕاوێژکردن بە پسپۆڕان پێش بەکارهێنانی تەواوکەرە خۆراکییەکان کردەوە، بەتایبەتی لە کاتی بوونی نەخۆشییەکانی جگەر یان بەکارهێنانی دەرمانی تردا.
لە کۆتاییدا، چالاکییەکە کارلێک و، بەشدارییەکی بەرچاوی قوتابیانی قوتابخانەی شارستانی بەخۆوە بینی، کە پرسیار و، سەرنجی جۆراوجۆریان دەربارەی وەرگرتنی ڤیتامین و، تەواوکەرە خۆراکییەکان ئاراستە کرد، و، فێرخوازانی بەشەکەش وەڵامی پرسیارەکانیان دایەوە و، جیاوازیی نێوان پێویستیی ڕاستەقینە و، بەکارهێنانی هەڕەمەکییان بەبێ چاودێریی پزیشکی بۆ ڕوون کردنەوە.



