بهڕێوهبهرایهتى تۆمار
بەڕێوەبەرایەتی وهرگرتن
ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی 12/10/2026، فێرخوازانی ساڵی دووەم و سێیەم لە بەشی مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکیان بۆ نەخۆشخانەی “پار” (PAR) لە هەولێر ئەنجام دا.
سەردانەکە لەلایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر خواجە شکیل ئەحمەد هاوڕێیەتیی فێرخوازانی کرد، لە کاتی گەیشتنیان، فێرخوازان لەلایەن دڵکەش حەیدەر صدیق، کارمەندی تەکنیکیی تاقیگە لە تاقیگەکانی نەخۆشخانەی پار بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
پاشان دانا سامی حەمید، بەرپرسی تاقیگە لە نەخۆشخانەکە، فێرخوازانی بە تاقیگە جیاوازەکانی نەخۆشخانەکە ئاشنا کرد و، زانیاریی لەبارەی ئەرکەکانیان و میکانزمەکانی کاری تاقیگەیی پێشکەش کردن؛ کە تێیدا فێرخوازان ئاگاداری بەشەکانی تاقیگە و خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکانی نەخۆشخانەکە بوون.
ئەم سەردانە دەرفەتی بۆ فێرخوازان ڕەخساند تا ئاگاداری ژینگەی تاقیگەی نەخۆشخانەکە ببن و ئاشنای چۆنیەتیی ڕێکخستنی بەشە تاقیگەیییە جیاوازەکانی بن.
هەروەها فێرخوازان لە نزیکەوە ئاشنای ژینگەی کاری تاقیگەی لە نەخۆشخانەکە بوون.