Back

فێرخوازانی بەشی پەرستاریی تەندروستیی کۆمەڵ بە سەردانێکی زانستى بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری خۆپاراستنی تەندروستیان بەسەرکردەوە.

لە ڕێککەوتی 06/10/2026، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەم لە بەشی پەرستاریی تەندروستیی کۆمەڵ لە زانکۆی جیهان–هەولێر سەردانێکی مەیدانیی فێرکارییان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری خۆپاراستنی تەندروستی ئەنجام دا.

 

لە کاتی سەردانەکەیاندا، دکتۆر ئەیاد عەبدوڵڵا سەرپەرشتى فێرخوازانی کرد و، بە گەیشتنیان لەلایەن ئارام محەمەد بەرا، بەرپرسی چاودێریی پەتاکان لە سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەکان و هێمن لەتیف، سەرۆکی بەشی نەخۆشییە گوازراوە سێکسییەکان بە گەرمی پێشوازییان لێکرد.

 

پاشان فێرخوازان بەشێوەیەکى مەیدانى بەدواداچوونیان بۆ چۆنیەتى سەرهەڵدانی نەخۆشییەکان، پشکنین و چارەسەر، بەدواداچوونی بارودۆخەکان و، چالاکییەکانی خۆپاراستنی تەندروستی وەرگرت، هەروەها گفتوگۆکان لەبارەى ڕۆڵی گرنگى پەرستاران لە لایەنە تەندروستییەکان کرد بەتایبەت لە چاودێریکردنی نەخۆشییە درمەکان، دۆزینەوەی بارودۆخەکان و بەدواداچوونیان و، جێبەجێکردنی ڕێکارە پێویستەکان بۆ کەمکردنەوەی گواستنەوەی نەخۆشییەکان لە ناو کۆمەڵگەدا.

 

لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکە تیشک خرایە سەر چالاکییەکانی پشکنینی تەندروستی لە چێشتخانەکان و شوێنە گشتییەکانی دیکەدا، بە جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی پاکوخاوێنی، تەندروستیی گشتی، سەلامەتیی خۆراک و، ڕێکارە خۆپارێزییەکان لە کەمکردنەوەی مەترسییە تەندروستییەکان و پاراستنی کۆمەڵگە لە نەخۆشییە گوازراوەکان.