فێرخوازانی بەشی پەرستاری تەندروستیی کۆمەڵ سەردانێکی زانستییان بۆ نەخۆشخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئەنجام دا
ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 04/10/2026، فێرخوازانی قۆناغی سێیەم لە بەشی پەرستاری تەندروستیی کۆمەڵ لە زانکۆی جیهان–هەولێر سەردانێکی زانستی و فێرکارییان بۆ نەخۆشخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئەنجام دا.
سەردانەکە بە سەرپەرشتیی دکتۆر ثَمّاري تانغام بەڕێوەچوو، لە کاتی گەیشتنیان، لەلایەن عوسمان ڕەسول عەلى بەڕێوەبەرى بەشى فریاکەوتن لە نەخۆشخانەکە، بەگەرمی پێشوازی لە فێرخوازان کرا سەرەتا کورتەیەکى لەبارەی نەخۆشخانەکە و بەشەکانی و خزمەتگوزاریی و یەکە تایبەتمەندەکانی پێشکەش بە فێرخوازان کرد.
پاشان هاوەڵى فێرخوازانى کرد و، چەندین یەکەیان بەسەرکردەوە، لەوانە یەکەی هێڵکاریی بڕگەیی (CT Scan)، یەکەی وێنەگرتن بە لەرەلەری موگناتیسی (MRI) و، یەکەی وێنەگرتنی تیشکیی مەمک (Mammography)، کە تێیدا ڕوونکردنەوەیان لەبارەی فەرمانەکانی ئەم ئامێرانە و جێبەجێکردنە کلینیکییەکانیان و گرنگییان لە هەڵسەنگاندنی نەخۆش و هاوکاریکردن لە گەیشتن بە دەستنیشانکردنی ورد پێشکەشکرا.
دواتر فێرخوازان سەردانی ژمارەیەک لە بەش و یەکە کلینیکییە تایبەتمەندەکانیان کرد، لەوانەش بەشی ئێسک، پزیشکیی گشتی، منداڵبوون و نەخۆشخانەی ئافرەتان، بەشی نەخۆشییەکانی ئافرەتان، یەکەی چاودێریی چڕ بۆ تازەلەدایکبووان (NICU)، یەکەی چاودێریی چڕ (ICU)، یەکەی چاودێریی چڕی دڵ (CCU)، و هۆڵی نەشتەرگەری.
لە کۆتایدا فێرخوازان ئاشنای ئەو هاوکارییانە کران، کە نەخۆشخانەکە لەگەڵ پزیشکانی پزیشکیی پسپۆڕ لە وڵاتە جیاوازەکانەوە ئەنجامی داوە و، سەردانی نەخۆشخانەکە دەکەن بۆ پێشکەشکردنی ڕاوێژ و شارەزاییە پزیشکییە تایبەتمەندەکان.
