فێرخوازانی بەشی پەروەردەی گشتی سەنتەری لانە بۆ ئۆتیزم بەسەر دەکەنەوە
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٢٨/٢/٢٠٢٤) پۆلێک لە فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر(ڕۆژان علی خدر) بەگەشتێکی زانستی سەنتەری لانە بۆ ئۆتیزم-یان بەسەرکردەوە. ئامانج لەم گەشتە ئاشناکردنی فێرخوازان بوو بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەل منداڵانی ئۆتیزم و سود وەرگرتنی زیاتر لە دەرونزانی پەروەردەیی بەمەبەستی زیاتر ئاشنا بوون بە لایەنی دەروونی هەڵگرانی ئۆتیزم و مامەڵەکردنێکی تەندروست لەگەڵیان بە تایبەت لەکاتی توڕەبوون و هەڵچوندا.
بەگەیشتنیان بەگەرمى لەلایەن هەریەک لە دکتۆرعمر عبدالفتاح و دکتۆرە امانی وحید پێشوازی لە مامۆستای سەرپەرشتیار و فێرخوازان کرا، پاشان دکتۆرە امانی کۆرتەیەکی دەربارەی سەنتەرەکە باس کردو تیشکی خستە سەرئەو ئەڵنگاریانەی کە توشیان دەبێت لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ تووشبوانی ئۆتیزم. دواتر مامۆستای یاریدەدەر (ڕۆژان علی خدر) باسی لە ڕۆڵ و گرنگی دەرونزانی پەروەردەیی کرد بۆ مامەڵە کردنێکی باشتر لەگەل منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم.
لە کۆتایی گەشتەکەیاندا مامۆستاى یاریدەدەر ڕۆژان علی خدر بەناوى سەرۆکایەتى بەش و فێرخوازانەوە سوپاس و پێزانینى پێشکەش بە سەرپەرشتیارانی سەنتەرەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.