فێرخوازانی بەشی پەروەردەی گشتی کۆمەکی بەسەر کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و بێ سەرپەرشتدا دابەش دەکەن
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (٨/٢/٢٠٢٤)، کۆمەڵێک فێرخوازی قۆناغی دووەمی بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر شوانە قادر پێرۆت، سەردانی ڕیکخراوی ماڵی (ئارامی) یان کرد، کە تایبەتە بە چاودێری و مانەوەی خاوەن پێداویستی تایبەت و بێ سەرپەرشتان.
لەگەڵ گەیشتنیان لەلایەن خاتوو نەرمین شەعبان بەڕێوەبەری ڕیکخراوی ماڵی (ئارامی) یەوە بەگەرمی پێشوازیان لێکراو و، سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی مامۆستای سەرپەرشتیار و فێرخوازان کرد لە بەرانبەر ئەو هاوکاری و یارمەتیەی ،کە پێشکەش بەکەسانی بێ سەر پەرشت و خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەن. دواتر مامۆستای یاریدەدەر شوانە قادر پێرۆت باسی لە گرنگی هاوکاری کردنی ئەو چینە شایستەیەی کۆمەڵگە کرد و هانی فێرخوزانی دا کە بەردەوام بن لە ئەنجامدانی ئەمجۆرە چالاکیە خێرخوازیانە.
لە بەشێکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان ئامانج کۆمەک و هاوکارییەکانیان، کە پێکهاتبوو لە جل و بەرگ بەسەر (٤٢) خاوەن پێداویستی تایبەت و، کەسانی بێ سەرپەرشتیار لە ڕیکخراوی ماڵی (ئارامی) دابەشکرد.
پێشتر فێرخوانی قۆناغی دووەمی بەشی پەروەردەی گشتی لە ماوەی هەفتەیەکدا کەمپینێکیان بەمەبەستی کۆکردنەوە ی هاوکاری و یارمەتی بۆ کەسانی بێ سەرپەرشت و خاوەن پێداویستی تایبەت بەڕێوەبرد، پاشان هاوکاریەکانیان پێشکەش بە ڕیکخراوی ماڵی (ئارامی) کرد.