
فێرخوازانی بەشی ژمێریاری بەسەردانێکى زانستى کارگەی پیپسیی هەولێر بەسەردەکەنەوە
- Categories بەشی ژمێریاری
- Date تشرینی یەکەم 21, 2026
زانیارییە سەرەکییەکان:
لە ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی 19/10/2026، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی سێیەم لە بەشی ژمێریاری لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتیی مامۆستا ڕێبین بلال محەممەد سەردانێکی زانستییان بۆ کارگەی پیپسیی هەولێر لە کۆمپانیای حەیات ئەنجام دا.
دەستپێکی سەردانەکە
لە سەرەتای سەردانەکەدا، مەحموود محەممەد ئامین، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکە بە گەرمی پێشوازی لە شاندی فێرخوازان کرد، پاشان هاوڕێیەتیی کردن بۆ بەشی بەڕێوەبردنی دارایی. ئینجا؛ باهۆز کامەران مەحموود، بەرپرسی بەشەکە ڕوونکردنەوەی لەبارەی چالاکییە سەرەکییەکانی کارگەکە و پرۆسە دارایییەکان پێشکەش بە فێرخوازان کرد.
شیکردنەوەی پرۆسەکانی ژمێریاری
لە بەشێکى دیکەی قسەکانیدا، باهۆز کامەران مەحموود شێوازی تۆمارکردنی مامەڵە ژمێریارییەکانی پەیوەست بە کڕین، بەرهەمهێنان و، فرۆشتن، بەهای بەرامبەری بڕیارەکانی نرخدانان و، میکانزمەکانى هەژمارکردنی تێچووە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆکانی خستە ڕوو.
هەروەها فێرخوازانى بەوردى ئاشنای ڕێکارەکانی بەڕێوەبردنی حساباتی کڕیاران و دابینکەران، بەکارهێنانی بەرنامەکانى تایبەت بە ژمێریاریی (Accounting Software) بۆ بەدواداچوونی کۆگا و، ئامادەکردنی ڕاپۆرتە دارایییە خولییەکان کرد.
ئەنجامی سەردانەکە
سەردانەکە بە دانیشتنێکی ئاڵوگۆڕی پرسیار دەربارەی ژمێریاریی تێچوو (Cost Accounting) و کۆنتڕۆڵی ناوخۆیی (Internal Control) لە ژینگەی پیشەسازیدا کۆتایی هات.
لە کۆتاییدا، ڕێبین بلال محەممەد، مامۆستای سەرپەرشتیار سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی کارگێڕی کۆمپانیا و، بەتایبەتی مەحموود محەممەد ئامین و باهۆز کامەران مەحموود کرد بۆ پێشوازی لە فێرخوازان.
لە زانکۆى جیهان-هەولێر وۆڕکشۆپێکی هۆشیاری دەربارەی شێرپەنجەی مەمک بەڕێوەچوو
You may also like
فێرخوازانی بەشی ژمێریاری سەردانی دیوانى پارێزگای هەولێر هەولێر دەکەن

