
فێرخوازانی بەشی ژمێریاری سەردانی دیوانى پارێزگای هەولێر هەولێر دەکەن
- Categories بەشی ژمێریاری
- Date تشرینی یەکەم 19, 2026
لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 18/10/2026، فێرخوازانی قۆناغی دووەم لە بەشی ژمێریاری لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر علی جلال جعفر سەردانێکی زانستییان بۆ دیوانی پارێزگای هەولێر ئەنجام دا.
دەستپێکی سەردانەکە:
لە سەرەتای سەردانەکەدا، بەشدار یاسین پیرداود، بەڕێوەبەری دڵنیایی کوالێتی لە پارێزگای هەولێر بە گەرمی پێشوازی لە شاندی فێرخوازان کرد. پاشان، پەیام سعدی اسماعیل، سەرۆکی بەشی ژمێریاری لە پارێزگای هەولێر شیکردنەوەیەکى لەسەر بنەما و ڕێکارە سەرەکییەکانی ژمێریاریی حکومی (Governmental Accounting) پێشکەش بە فێرخوازان کرد.
پرۆسەکانی ژمێریاریی حکومی و بەڵگەنامە داراییەکان
لە وێستگەیەکى دیکەی سەردانەکەیاندا، پەیام سعدی اسماعیل، سەرۆکی بەشی ژمێریاری ڕوونکردنەوەی لەبارەی ئامادەکردن و جێبەجێکردنی بودجەی حکومی (Government Budget)، بەڕێوەبردنی داهات و خەرجییە گشتییەکان و، ئامادەکردنی ڕاپۆرتە داراییەکان (Financial Reports) پێشکەش بە فێرخوازان کرد.
هەروەها فێرخوازان ئاشنا بوون بە بەڵگەنامە ژمێریارییە فەرمییەکان، لەوانەش فەرمانی پێدان (Payment Orders)، پشکی داهاتەکان، تەرخانکردنی بودجە و تۆمارە داراییەکان، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی هەماهەنگیی نێوان یەکە ژمێریارییەکان و دەستەکانی وردبینی (Auditing Bodies) بۆ دەستکەوتنی شەفافیەتی دارایی.
ئەنجامی سەردانەکە
سەردانەکە بە ئاڵوگۆڕی پرسیار و وەڵام لەنێوان فێرخوازان و بەرپرسانی بەشی ژمێریاری کۆتایی هات. لە کۆتاییدا، مامۆستای یاریدەدەر علی جلال جعفر سوپاس و پێزانینى ئاڕاستەی کارگێڕیی پارێزگای هەولێر و بەتایبەتی بەشدار یاسین پیرداود، بەڕێوەبەری دڵنیایی کوالێتی و پەیام سعدی اسماعیل، سەرۆکی بەشی ژمێریاری کرد بۆ پێشوازی لە فێرخوازان و بەخشینی زانیاریی بەپێز لە بواری ژمێریاریی کەرتی گشتیدا.
فێرخوازانی بەشی چاودێرى چاو بینین سەنتەری ئەستەنبوڵ بۆ چاو بەسەردەکەنەوە
You may also like
فێرخوازانی بەشی ژمێریاری سەردانی بەڕێوەبەرایەتى گەنجینەی هەولێر دەکەن

