فێرخوازانی بەشی کارگێری کار بەرێوەبەرایەتی کتێبخانەی گشتی هەولێر زەیتون بەسەردەکەنەوە
ڕۆژی یەک شەممە ڕێکكەوتی6202/01/11، گروپێک لە فێرخوازانی بەشی کارگێری کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە سەردانێکی زانستی بەرێوەبەرایەتی کتێبخانەی گشتی هەولێر زەیتون لە شاری هەولێر بەسەر کردەوە.
سەردانەکە بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر هێڤی محەمەد قادر بەڕێوەچوو، بە گەیشتنیان لەلایەن ستافی بەرێوەبردن لە کتێبخانەکە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. لە سەرەتادا، زانیارییان لەبارەی مێژووی دامەزراندنی کتێبخانەی گشتی هەولێر (زەیتون) پێشکەش کرا و، ئەوە ڕوونی کرایەوە کە کتێبخانەکە لە ساڵی 2004 لەلایەن تیپی زەیتون لە کۆریای باشوورەوە دامەزراوە و وەک دیارییەک پێشکەشکراوە بە هەرێمی کوردستان.
پاشان، فێرخوازان سەردانی بەشە جیاوازەکانی کتێبخانەکەیان کرد، کە بەشەکانی کوردی، عەرەبی، زمانە بیانییەکان، کۆری و گۆڤارەکان دەگرێتەوە. لە بەشی کوردیدا، فەریدە محمد خدر ڕوونی کردەوە کە کتێبخانەکە چەندین سەرچاوە لە بوارە جیاوازەکاندا لەخۆ دەگرێت، لەوانە: ئایین، زمانەوانی، یاسا، تەندروستی، کۆمەڵایەتی، زانست و پەروەردە، لەگەڵ چەندین بابەتی تریش.
هەروەها، ئاماژەی بە ڕێکارەکانی داواکردنی کتێبەکان کرد و ڕوونیشیکردەوە خەڵکى هەولێر دەتوانن کتێبەکان بۆ ماوەی 7 ڕۆژ وەربگرن، لە کاتێکدا ئەو کەسانەی لە دەرەوەی هەولێر دەژین، دەتوانن کتێبەکان بۆ ماوەی 15 تا 20ڕۆژ بە خواستن وەربگرن.
پاشان لە بەشى منداڵان، هێمن مەحمود مصطفی، کارمەندی بەشی کتێبخانەی منداڵان، ڕوونی کردەوە کە منداڵانی تەمەن ٤ تا ١٦ ساڵ دەتوانن سوود لەم بەشە وەربگرن، چونکە چەندین فەرهەنگ و کتێبی تایبەت بە فێربوونی ئەلفوبێ و خوێندنەوەی منداڵان لەخۆ دەگرێت.
لە درێژەی سەردانەکەیاندا؛ فێرخوازان سەردانی بەشی زمانە بیانیەکانیانکرد بەهەمان شێوە راژان عبداللە رسول کارمەند وتى: چەندان سەرچاوە وناوەرۆکی جیاواز لە بەشەکەدا هەیە، کە خوێنەران و فێرخوازان و مامۆستایانی زانکۆ وتوێژەران دەتوانن سود مەندبن لە لە توێژینەوە زانستیە بڵاوکراوەکان و کتێبی جۆراو چۆر کە یارمەتیدەر بۆ خۆ ئامادەکردن لە تاقیکردنەوە نێودەوڵەتیەکانی ILTS و PTE.
وتیشى هاوکات لەم بەشەدا کتێبی تایبەت بەفێربوونی زمانە جیاوازەکان وەک کتێبی ئینگلیزی، ئەڵمانی، فەرەنسی وفارسی هەیە.
لەکۆتایی گەشتە زانستیەکەیاندا، فێرخوازان سەردانی بەشی (کۆریا)نکرد، کە تیایدا باس لە کەلتوری وڵاتی کۆریا کرابوو بەشێوەیەکی فرەچەشن، لەوێدا زانیاری لەبارەی کەلتوور و ژیانی کۆمەڵایەتیی وڵاتی کۆریای باشوور بە شێوەیەکی جۆراوجۆر پێشکەش کرا.
لەکۆتایی سەردانەکەدا مامۆستای سەرپەرشتیار و فێرخوازان سوپاسی ستافی کتێبخانەیان کرد.
