
فێرخوازانی بەشی کارگێڕیی کار سەردانێکی زانستییان بۆ ئۆفیسی ڤیتاڵیتی لە شاری هەولێر ئەنجام دا
- Categories بەشی كارگێڕی كار
- Date ئەیلوول 28, 2026
ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 27/09/2026، لە ئۆفیسی ڤیتاڵیتی لە شاری هەولێر، بەشی کارگێڕیی کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانێکی زانستیی بۆ فێرخوازی قۆناغی دووەم و سێیەمی بەشەکە ڕێکخست.
سەردانەکە بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر هێڤی محەمەد قادر بەڕێوەچوو، لە کاتی گەیشتنیان، لەلایەن کەیفی عەبدولقادر فەتحوڵڵا بەڕێوەبەری ئۆفیس پێشوازی لە فێرخوازان کرا. لە سەرەتای سەردانەکەدا، بەڕێوەبەری ئۆفیس ڕوونکردنەوەی لەبارەی دەستپێکردنی بزنسەکە و شێوازی کارکردنیان پێشکەش کرد و، ئاماژەی بەوە کرد کە ئۆفیسی ڤیتاڵیتی بریکاری سەرەکییە لەسەر ئاستی عێراق بۆ هاوردەکردنی بەرهەمە جۆراوجۆرەکانی جوانکاری لە وڵاتی ئەڵمانیاوە (وەک غەسول و دژەخۆر) و دابەشکردنیان.
لە درێژەی سەردانەکەدا، باس لە کاریگەریی هەڵسوکەوتی کارمەندان لەسەر ڕازیکردنی کڕیاران کرایەوە و، شێوازی بەکارهێنانی سیستمی تایبەتی ژمێریاریی ڕوون کرایەوە. لە کۆتاییدا دەرفەت بە فێرخوازان درا بۆ ئاڕاستەکردنی پرسیار و ئەنجامدانی گفتوگۆ لەبارەی ڕێکارەکانی کارکردنەوە.



