
فێرخوازانی بەشی یاسا سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 25, 2026
ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتى 24ی تشرینی دووەمی 2026، ژمارەیەک لە فێرخوازانی قۆناغەکانی دووەم و، سێیەمی بەشی یاسا لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر هیشام هاشم میکائیل سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد.
ئاشنابوون بە پەیکەری کارگێڕی
لە سەردانەکەدا، فێرخوازان سەرەتا لەلایەن عەونی حەمەد عەلی بەڕێوەبەری پڕۆتۆکۆڵی پەرلەمانەوە پێشوازییان لێ کرا، کە تێیدا ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە پەیکەری کارگێڕیی پەرلەمان و، سروشتی کارەکانی پێشکەش کرد، سەرەڕای ئەرکە ڕێکخراوەیی و، کارگێڕییەکان کە بەشدارن لە بەڕێوەچوونی کاروباری پەرلەمانیدا.
ئەرکەکانى یاسادانان و چاودێرییەکانی پەرلەمان
لە بەشێکى دیکەى سەردانەکەیاندا فێرخوازان لەگەڵ سوران حسين قادر ڕاوێژکار لە پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوە، لە میانەى کۆبونەوەکەدا ئەو ڕاوێژکارەى پەڕلەمانى کوردستان تیشکی خستە سەر سروشتی ئەرکەکانی یاسادانان و، چاودێریکردنی ئەندامانی پەرلەمان، ڕۆڵی لیژنە پسپۆڕەکانی پەرلەمان لە کاری یاساداناندا، هەروەها لایەنە یاسایییەکانی پەیوەست بە کاری دامەزراوەی پەرلەمانییەوە بۆ فێرخوازانى بەشى یاسا ڕونکردەوە.
کتێبخانەى پەڕلەمان
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا فێرخوازانى بەشى یاسا سەردانى کتێبخانەى پەرلەمانی کوردستانیان کرد، بۆ ئەوەش محمد طاهر خضر بەرێوەبەری کتێبخانە دواى پێشوازیکردن لە فێرخوازان لە وتەیەکیدا باسى لەو سەرچاوە یاسایی و دەستورى و سەرچاوە جۆراوجۆرانە کرد کە لە کتێبخانەى پەرلەمانى کوردستان بەردەست و فێرخوازان بەگشتى و فێرخوازانى بەشى یاسا دەتوانن بۆ توێژینەوە و مەبەستى جیاواز سودیان لێ وەربگرن.
ئاشنابوون بە ژینگەى مەیدانى
ئەم سەردانە دەرفەتێکی زانستیی بەنرخی بۆ فێرخوازان ڕەخساند، لە نزیکەوە ئاشنایى ژینگەى دەرکردن و بەدواداچونى کاروبارە یاسایی و، دەستوورییەکان سروشتی کاری پەرلەمانی و، میکانیزمەکانی پیادەکردنی دەسەڵاتی یاسادانان بون، بۆ ئەوەش مامۆستاى سەرپەرشتیار سوپاسى تیمى پرۆتۆکول و ڕاوێژکارى پەڕەلەمانى کوردستانى کرد.
You may also like


