
فێرخوازانی بەشەکانی کارگێڕی گشتی و، کارگێڕی کار سەردانێکی زانستی بۆ کۆمپانیای ڤیدالیتا ئەنجام دەدەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 14, 2026
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 12/11/2026، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی دووەم لە هەردوو بەشی کارگێڕی گشتی و، کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی زانستییان بۆ کۆمپانیای ڤیدالیتا (Vidalita) ئەنجام دا.
ئەم چالاکییە زانستییە بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر ڕاز ئازاد جەلال بەڕێوە چوو، کە تێیدا شاندی میوان لەلایەن کەیفی هەرکی بەڕێوەبەری کۆمپانیاکەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێ کرا.
ئاشنابوون بە سیستمی کارگێڕی و، ستراتیژییەتەکانی بەبازاڕکردن:
لە میانەی گەشتەکەدا، کەیفی هەرکی بەڕێوەبەری کۆمپانیای ڤیدالیتا ڕوونکردنەوەیەکی گشتگیری دەربارەی هەیکەلی کارگێڕیی کۆمپانیا، سیستمەکانی بەڕێوەبردن، میکانیزمەکانی بەبازاڕکردن، ستراتیژییەتەکانی فرۆشتن و، شێوازەکانی پەیوەندیکردن لەگەڵ کڕیاران پێشکەش کرد، لەگەڵ ناساندنی بەرهەمەکانی کۆمپانیا لە بواری جوانکاری و، پێداویستییەکانی گرنگیدان بە پێست.
دواتر دانیشتنێکی کارلێککارانەی پرسیار و، وەڵام بەڕێوە چوو، کە دەرفەتی بە فێرخوازان درا گفتوگۆیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کۆمپانیا کرد و، تێبینی و، پرسیارەکانیان خستەڕوو، بەمەش فێرخوازان تێگەیشتنێکی کرداریی قووڵیان دەربارەی چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی پڕۆژە بازرگانییەکان لە ژینگەی کێبڕکێی کەرتی تایبەتدا بەدەست هێنا.
بەخشینی دیاری:
لە کۆتاییی سەردانەکەدا، کۆمپانیای ڤیدالیتا نموونەی بەرهەمەکانی خۆی وەک دیاری پێشکەش بە سەرجەم فێرخوازە بەشداربووەکان کرد. هەروەها مامۆستای یاریدەدەر ڕاز ئازاد جەلال سوپاسی کەیفی هەرکی بەڕێوەبەری کۆمپانیای ڤیدالیتا و، ستافی کۆمپانیاکەی کرد لە بەرامبەر پێشوازیی گەرم و، کارئاسانی بۆ ڕێکخستنى سەردانە زانستییەکە و بەسەرکردنەوەی بەشەکانی کۆمپانیاکە.
فێرخوازانی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسی سەردانی کەناڵیOne News لە هەولێر كرد
بەشی تەکنیکى وێنەگرتنی تیشکی چالاکیەکى بەبۆنەى ڕۆژی جیهانی تیشک بەڕێوەبرد
You may also like
فێرخوازانی بەشی کارگێڕی کار سەردانی کۆمپانیای الانوار بۆ بازرگانی گشتی دەکەن

