فێرخوازانی زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا بەرەو تەواوکردنى کۆرسەکەیان هەنگاو دەنێین
فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر، لە پۆڵندا بە پێشکەشکردنى بابەت و پڕۆژە جۆراوجۆرەکانیان بەرەو تەواوکردنى کۆرسەکەیان هەنگاو دەنێن.
بۆ ئەو مەبەستە هەریەک لە ئیلاف سالار ئیسماعیل و محمەد خالد ئیبراهیم فێرخوازانى قۆناغى دووەم لە بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى لە تاقیگە زانستیەکانى زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (SGGW) کار لەسەر ڕەنگکردن و جێگیرکردنی خانە شێرپەنجەییەکان بۆ چاودێریکردن لە ژێر مایکرۆسکۆپدا دەکەن و، لەهەوڵدان بۆ ئەوەى بگەن بەدەرئەنجامى دروست.
لەلایەکى دیکەوە، هەورێ ئامانج مەجید فێرخوازى قۆناغى سێیەم لە بەشى (بایۆمیدێکاڵ) سمینارێکى بەناونیشانى (شێرپەنجە و دژە شێرپەنجە) پێشکەشکرد، کە تێیدا بەوردى و زانستى تیشکى خستە سەر نەخۆشى سیلیکۆزی سییەکان کە بە(pneumonoultramicroscopicsilicovolcanoconiosis) ناسراوە و بەهۆى خۆر و تۆز دوچارى مرۆڤ دەبێت و لە ئەنجامدا دەبێتە هۆى سەرهەڵدانى شێرپەنجە لە مرۆڤ، دواى پێشکەشکردنى سمنیارەکەى؛ دکتۆر ئێوا ماجێسڤسکا (Dr.Ewa Majeswska) دەستخۆش و ستایشى هەوڕێ ئامانجى کرد، کە توانى بەشێوەیەکى زانستى باسى نەخۆشیەکە بکات و شیکردنەوەى بۆ لایەنە جیاکانى بکات.
تەواوکردنى ئەو کۆرسەى خوێندنى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنى ڕێککەوتنامەى هاوبەشەکانى زانکۆی جیهان-هەولێر لەگەڵ زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (SGGW)دێ بۆ ئاڵوگۆڕی فێرخوازان و ئەزمونى زانستی و ڕاهێنانی مرۆیی نێوانیان.