فێرخوازانی زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا دەستیان بەکۆرسەکانى خوێندن کرد
پێنچ فێرخوازى زانکۆى جیهان-هەولێر زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان دەستیان بەکۆرسێکى خوێندن لەو وڵاتە کرد.
لە ماوەى چەند ڕۆژى ڕابردودا، پێنچ فێرخوازى زانکۆى جیهان-هەولێر کە پێکهاتون لە فێرخوازان (مریەم مەحمود یونس فێرخوازى قۆناغى چوارەم لە بەشى (ئەندازیارى تەلارسازى) و، ئەحمەد جەبار حەسەن فێرخوازى قۆناغى دووەم لە بەشى (نیوتریشن و دایەتێتیکس) و، ئیلاف سالار ئیسماعیل و محمەد خالد ئیبراهیم فێرخوازانى قۆناغى دووەم لە بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى و، فێرخوازان هەورێ ئامانج مەجید فێرخوازى قۆناغى سێیەم لە بەشى (بایۆمیدێکاڵ) ) زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences)لە پۆڵەندا بەپێى پسپۆڕییەکانیان دەستیان بەکۆرسى خوێندنەکانیان کرد.
تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندنى ئەو پێنچ فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا، لە چوارچێوەی کارە هاوبەشەکانى زانکۆی جیهان-هەولێر لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتیەکاندا بۆ ئاڵوگۆڕی فێرخوازان و ئەزمونى زانستی و ڕاهێنانی مرۆیی دێ.