فێرخوازانی زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا؛ ڕۆژانە بەشێوەیەکى کارا بەشدارى گفتوگۆ و چالاکیە زانستیەکان دەکەن
فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە لە لایەن زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences)لە پۆڵەندا بەشێوەیەکى کار بەشدارى لە گفتوگۆکانى ناو کلاسەکانیان و چالاکیە زانستیەکانیان لە تاقیگەى بەشە زانستیەکانیان دەکەن.
لەو چوارچێوەیەدا؛ هەریەک لە مریەم مەحمود یونس فێرخوازى قۆناغى چوارەم لە بەشى (ئەندازیارى تەلارسازى) لە تاقیگەکانى زانکۆى وارسۆ کار لە پڕۆژەیەکى ئەندازیارى دەکەن.
هاوکات؛ ئەحمەد جەبار حەسەن فێرخوازى قۆناغى دووەم لە بەشى (نیوتریشن و دایەتێتیکس) لە تاقیگەی نانۆ بایۆ تەکنەلۆجی لە فاکەڵتی نانۆ بایۆ تەکنەلۆجی هەمان زانکۆ بۆ ماوەى یەک هەفتە بەردەوامە لە پەرەپێدان وکارکردن لەسەر بەکتریای (E Coli) و، چۆنیەتی بڵاوبوونەوە و پێوانەکردنى گەشەکردنی بەکتریاکە، ئەوەش بە بەکارهێنانی مایکرۆسکۆپی پێشکەوتووى تاقیگەکە.
لەلایەکى دیکەوە؛ هەورێ ئامانج مەجید فێرخوازى قۆناغى سێیەم لە بەشى (بایۆمیدێکاڵ) بەشێوەیەکى کارا بەشدارى لە چالاکیەکان دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش بەشداری لە سیمینارێکدا کرد، کە لەلایەن پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر سوڵحەتی یەشار (Sulhattin Yaşar) شارەزایی لەبارەى ئەندازیاری خۆراک و بایۆتەکنەلۆژیای پیشەسازی بابەتێکى بەناونیشانى لەبارەى پەرەپێدان و چەسپاندنی شێوازی شیکاری (Analytical Method Development and Validation) پێشکەشى کرد. بەهەمان شێوە هەورێ ئامانج بابەتێکى لەبارەى ( شێرپەنجە و دژە شێرپەنجە) بابەتێکى پێشکەش کرد.
ئیلاف سالار ئیسماعیل و محمەد خالد ئیبراهیم فێرخوازانى قۆناغى دووەم لە بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى بەپێى پسپۆڕییەکانیان لە بەشە زانستیەکانى زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (SGGW) بەردەوامن لە بەشداریکردنیان لە وانەکان و چالاکى جۆراوجۆریان ئەنجامداوە.