فێرخوازانی زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا دەستیان بەکۆرسەکانى خوێندن کرد
چوار فێرخوازى زانکۆى جیهان-هەولێر زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان دەستیان بەکۆرسێکى خوێندن لەو وڵاتە کرد.
لە ماوەى چەند ڕۆژى ڕابردودا، چوار فێرخوازى زانکۆى جیهان-هەولێر کە پێکهاتون لە فێرخوازان ڕەند شاکر مەحمود و، مهند قەیس عەبدوڵلا لە بەشى (ئەندازیارى تەلارسازى) و فێرخوازان بشرى جمال عەبدوڵلا و ئەحمەد لوقمان کەریم لە بەشى (بایۆمیدێکاڵ) لەسەر بنەمای چەند پێوەرێک، کە لە لایەن ئێراسموس پڵەس و زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان لە پۆڵەندا دانرابون، کاندیدکران، فێرخوازان گەیشتنە پۆڵندا بۆ درێژەدان بەکۆرسێکى خوێندن لە پۆڵندا.
وا بڕیارە لەماوەى مانەوەى لە وڵاتەدا، بەمەبەستى پەرەپێدان بەتوانا و لێهاتوویە زانستیەکانیان لە بوارەکانى بایۆمیدیکاڵ و ئەندازیارى تەلارسازى کۆرسێکى خوێندن لەو وڵاتە تەواو بکەن.
تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندنى ئەو چوار فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا، لە چوارچێوەی کارە هاوبەشەکانى زانکۆی جیهان-هەولێر دێ لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتیەکاندا بۆ ئاڵوگۆڕی بوارى زانستی و ڕاهێنانی مرۆیی.
لەلایەکى دیکەوە، ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٢٨/٢/٢٠٢٢) فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا لەگەڵ (Dr inż. Katarzyna Świąder) ڕێکخەری ئاڵوگۆڕی فێرخوازانى نێودەوڵەتی لە کۆلێژى زانستەکانى نیوتریشن لە زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان کۆبونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆیان لەبارەى چۆنیەتی ئاڵوگۆڕى گروپى دیکەى فێرخوازان لە نێوان بەشەکانى (نيوتريشن و دايەتێتکس) لەزانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان کرا، وەک ئەوەى لەساڵی 2019 ئەنجامدرا، کە تێیدا کۆمەڵێک لە فێرخوازانى بەشی (نيوتريشن و دايەتێتکس) لەزانکۆی جیهان-هەولێر سەردانى بەشە هاوتاکەیان لە زانکۆى وارسۆ کرد.