فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر لە بەریتانیا “کەنیسەی وێستمینستەر”مێژووی لە لەندەن بەسەردەکەنەوە
- Categories بهشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان, بەشی شیکاریی کیمیایی پزیشکی, زانستی كۆمپیوتەر, کۆلێژی دەرمانسازی
- Date حوزهیران 30, 2026
لە چوارچێوەی پڕۆگرامی گەشتە زانستی و کەلتوورییەکەیان بۆ وڵاتی بەریتانیا، گرووپێک لە فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٦/٢٨)، سەردانێکی مەیدانییان بۆ ناوچەی مێژوویی “وێستمینستەر” و کەنیسەی (Westminster Abbey) لە شاری لەندەن ئەنجامدا.
فێرخوازان لە میانی ئەم بەسەرکردنەوەکەیاندا، لە نزیکەوە بەدواداچونیان بۆ مێژووی دێرین و تەلارسازییە ناوازەکەی کەنیسەی وێستمینستەر کرد، کە یەکێکە لە دیارترین هێما نیشتمانییەکانی بەریتانیا و لە لایەن ڕێکخراوی “یۆنیسکۆ” وەک شوێنەوارێکی جیهانی تۆمار کراوە. بۆ ئەوەش فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر بەشێوەیەکى مەیدانى ئاشنای میراتی شارستانی و دابونەریتە کەلتوورییەکانی شانشینی یەکگرتوو بون و، ئاسۆى بیرکردنەوەیان سەبارەت بە کەلتور و شارستانیەت فراوانتر بوو.
ئەم شاندە زانستییە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کە لەلایەن مامۆستا (ئەنەس ئەلخووری) سەرپەرشتى دەکرێ، پێکهاتوون لە (ڕیان حوسێن حەسەن) لە قۆناغی سێیەمی بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان، (عەلی ماهر داود) لە قۆناغی چوارەمی بەشی شیکاریی کیمیایی پزیشکی، و (ڕێکەوت عەبدوڵا ڕەسوڵ) لە قۆناغی چوارەمی بەشی زانستی کۆمپیوتەر، لە ڕۆژانى داهاتودا فێرخوازان وانەی ئەکادیمیەکانیان لە ناوەندە بەناوبانگەکانی دامەزراوەی (IFG) لە شارەکانی ئۆکسفۆرد و لەندەن دەست پێ بکەن، کە تایبەت دەبێ بە پەرەپێدانى تواناى زمانەوانى.



