فێرخوازان ئاشناى كاری دبلۆماسی لە چوارچێوەی مەعریفەی كۆمەڵگە دەکرێن
فێرخوازانی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دبلۆماسییەكان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەشداریان لە خولێکی راهێنانی بەرپرسە ئیدارییەكانی وەزارەتی نەوتی عێراق کرد، کە تایبەت بوو بە(كاری دبلۆماسی لە چوارچێوەی مەعریفەی كۆمەڵگەدا).
ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٢٠/١١/٢٠٢٢) ژمارەیەک لە فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و دبلۆماسى بەسەرپەرشتى پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دكتۆر ایناس ظیاء مهدی لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی ئوتێل سیڤەر لە شارى هەولێر بەشداریان لە خولێکی ڕاهێنانی زانستی کرد، کە بەناونیشانی كاری دبلۆماسی لە چوارچێوەی مەعریفەی كۆمەڵگە، لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقی ڕێکخرابوو.
لەو خولەدا، کە هاوکات كۆمەڵێك لە بەرپرسانی ئیداری سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراقی تیایدا بەشداربوون، لەلایەن دكتۆر رائد صبار لفتة بەڕێوەبەری سێنتەرى زانست و مەعریفە بەڕێوەدەچوو چەندین تاقیكردنەوەی كردارییان بەبەشداربوانى خولەکە ئەنجامدرا، کە سەرجەمیان تایبەت بوون بۆ كاری دبلۆماسی.