فێرخوازێکى بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك بەشدارى لە پرۆگرامی سەرکردە گەنجەکانى دامەزراوەیەکى ئەڵمانى دەکات
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٤، لە شارى هەولێر مەراسیمێک بۆ دەرچووانى پرۆگرامی سەرکردە گەنجەکان (نەوەی پێنجەم) لەلایەن دامەزراوەی فریدریش ئیبێرتی ئەڵمانی بە هاوکاری ڕێکخراوی تەموز بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بەڕێوەچوو.
لەو مەراسیمەدا، محمد کەریم جاسم، فێرخوازى قۆناغى چوارەمى بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك وەک سەرکردەیەکى گەندى نەوەى پێنجەم بڕوانامەى پرۆگرامەکەى پێشکەشکرا، لەبارەى خولەکەوە، ئەو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر وتى: لەم گەشتە پەروەردەیی و ڕاهێنانەدا، کە وەک فێرخوازى زانکۆی جیهان-هەولێر بەشداریم تێایدا کرد، ماوەی ساڵ و نیوێکی خایاند، وتیشى بۆ من ئەم پرۆگرامە وەرچەرخانێک بوو لە ژیانی پیشەیی و کەسیمدا، چونکە ڕاهێنانەکانمان تایبەت بوون بە چەمکە بنەڕەتی و ژیانییەکانی وەک دیموکراسی، بونیادنانی ئاشتی، دادپەروەری و ئامادەکاری بۆ پڕۆژەکان.
ئەو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر دوپاتى ئەوەشى کردەوە، کە پرۆگرامەکە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر پەرەپێدانی تواناکانى وەک سەرکردەی گەنج و ئامادەکردنى بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی داهاتوو هەبووە، بۆیە هەست بە شانازی دەکەم، ڕاشگەیاند: گەڵ هاوکارەکانم بەردەوام دەبم بۆ بەهێزکردنی ئەو بەهایانەی فێربووین و بەشداری لە بەدەستهێنانی گۆڕانکاری ئەرێنی لە کۆمەڵگەکەم دەکەم.