فێرخوازێکى بەشى ڕاگەیاندن باس لە ئەزموونی کاری میدیایی لە زانکۆى جیهان-هەولێر دەکات
لەچوارچێوەی چالاكییە زانستییەكانی بەشی راگەیاندن لە كۆلێژی ئاداب و هونەر لە زانكۆی جیهان- هەولێر، سمینارێکى بۆ فێرخوازێکى بەشەکەى ڕێکخست.
رۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (13/9/2022) لە هۆڵى (VIP) زانکۆى جیهان-هەولێر و بەئامادەبوونى ژمارەیەکی زۆر لە فێرخوازان و مامۆستایان و ستافی وانەبێژ لە بەشە جیاکانى زانکۆی چیهان – هەولێر عوبێد بەشار باسى لە ئەزموونی كاری میدیایی لە زانکۆى جیهان-هەولێر کرد.
عوبێد بەشار ئێستا کە فێرخوازى قۆناغى سێیەمى بەشى ڕاگەیاندنە لە زانکۆى جیهان-هەولێر وتى: کارکردن لە ڕاگەیاندن خولیا و ئارەزوە سەرەکیەکانى ڕیگەى ژیانمە، خۆشبەختانە بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر دەرگاى بەدیهێنانى خواست و ئارەزوەکانى ژیانى بۆ واڵا کردم، لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئەو فێرخوازە باسى لەو ئاستەنگ و ئاڵنگارییانە کرد، کە لە بوارى کارى میدیایدا ڕووبەڕوى بۆتەوە، بەڵام جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە پاڵپشتیکردنى سەرۆکایەتى بەشى ڕاگەیاندن و هاندانى مامۆستایان و هاوکارییەکانى دامەزراوەیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنى جیهان و مکوڕبونى خۆمان لەسەر بەردەوامیدان توانیمان ئەزمونێکى باش بۆ خۆمان پەیدا بکەین.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا، ئەو فێرخوازەى بەشى ڕاگەیاندن، داواى لە فێرخوازان کرد سوود لە وانە تیورى و پراکتیکیەکانى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر وەربگرن و پەرە بەکارى میدیایی خۆیان بدەن.
سمینارەکە بەگفتوگۆى نێوان فێرخوازانى ئامادەبوو و، عوبێد بەشار فێرخوازى قۆناغى سێیەمى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر کۆتایی پێهات.
کلیک لێرە بکە بۆ بینینى ڤیدیۆیەک لەبارەى ئەزمونی کارى میدیایی عوبێد بەشار