فێرخوازێکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە چوارچێوەى ڕێکخراوێکدا، وەک خۆبەخش هاوکارى گەیاندە زیانلێکەوتوانى زەمینەلەرزەکەى تورکیا
وەک کارێکى خۆبەخشى و بۆ بەدەنگەوەچونى لێقەوماوانى زەمینەلەرزەکەى تورکیا، فێرخوازێکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە چوارچێوەی ڕێکخراوێکى خێراخوازى ناوخۆیدا هاوکارى پێشکەش بە زیانلێکەوتوانى زەمینەلەرزەکەى تورکیا کرد.
سیراج محمد شەریف، کە فێرخوازى قۆناغی چوارەمە لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان – هەولێر، وەک خۆبەخشێک بەشداری هەڵمەتێکی فریاگوزاری کرد، کە لەلایەن ڕێکخراوی خێرخوازی ناوخۆى هەرێمى کوردستان ڕێکخرابوو.
ئەو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر لە باشووری تورکیا، بەشداریەکى کارای لە هەڵمەتەکەدا کرد، کە پێکهاتبوو لە خۆراکی سەرەکی و بەتانی و کەلوپەلی پێویستی تری، هەموو ئەمانەیان بەسەر ئەو کەس وخێزانانەدا دابەشکرد، کە بەهۆی زەمینەلەرزەکەى سەرەتای ئەم مانگە زیانیان بەرکەوتووە.