فێرخوازێکى زانکۆى جیهان-هەولێر پرۆژەیەک کرد بۆ پەرەپێدان و باشترکردنی خۆشگوزەرانی کۆمەڵگە لە پۆڵندا ئامادە دەکات
عومەر عادل عەباس لە بەشى (کارگێڕى کار)، کە لەبەر ڕۆشنایی واژۆکردنى یاداشتنامەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences ) لە پۆڵندایە، بەسەردانێکى زانستى قوتابخانەیەکى بەسەرکردەوە.
ئەو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر لە چوارچێوەی خولی بەڕێوەبردنی پلاندانانی پڕۆژەدا و، بەسەرپەرشتى مامۆستایانى بەشەکەى لە زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان سەردانێکى زانستی بۆ قوتابخانەکانی گوندی مالکانۆ (Malcanow) ئەنجامدا.
لە میانەى سەردانە زانستیەکەیدا عومەر عادل عەباس کارى لەسەر ئەنجامدانى پرۆژەیەک کرد بۆ پەرەپێدان و باشترکردنی خۆشگوزەرانی کۆمەڵگە، بۆ ئەو مەبەستە سەردانى پۆلەکانى قوتابخانەکەى کرد و، لە نزیکەوە لە ژینگەى خوێندن و بەڕێوەبردنى قوتابخانەکەى کۆڵیەوە.