بۆ ئەمساڵى خوێندنیش زانکۆى جیهان-هەولێر (140) سکۆلەرشیپى پێشکەش بەدەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی کرد
لە بەردەوامى پێشکەشکردنى سکۆلەرشیپ بۆ دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی و، لە بەر ڕۆشنایی گرنگیدانى زانکۆى جیهان-هەولێر بە تواناى فێرخوازان و، ڕەخساندنى دەرەفتى لەبارە و گونجاو بۆ تەواوکردنى خوێندنى زانکۆیی، بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤)، زانکۆى جیهان-هەولێر بڕیارى بەخشینى (١٤٠) سکۆلەرشیپدا.
لە ماوەى ڕابردودا خوازیاران داواکانیان پێشکەش کرد بۆ وەرگرتنى سکۆلەرشیپەکان لە بەشە جیاکانى زانکۆى جیهان، لە ئەنجامدا ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (١٧/٣/٢٠٢٤) بەفەرمانى زانکۆى بەژمارەکانى (4, 5, 6, 7, 8, 9, 10, 11, 12) ناوى سەرجەم ئەو خوازیارانە ئاشکرا کرا، کە توانیویانە سکۆلەرشیپەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤)، بەدەست بهێنن.
پێشتر سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر لە دەستپێشخەریەکیدا و بۆ بەدیهێنانى خواست و ئارەزوى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی بەتایبەت خاوەن تێکرایی نمرە بەرزەکان ڕایگەیاند، ژمارەیەک کورسى خوێندن لە بەشە جیاکانى زانکۆ وەک سکۆلەرشیپ ( داشکاندنی لە کرێی خوێندن بە پێی نمرە) دەبەخشێت بەدەرچوانى دوانزەى ئامادەیی، جەختیش لەسەر ئەوە کرایەوە، داشکاندن و بەخشینەکە بە ڕێژەى (١٥ تا ١٠٠) لە کرێى خوێندن دەگرێتەوە.
سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لەسەرجەم ئەو فێرخوازانە کرد، کە توانیویانە ئەو سکۆلەرشیپانە بەدەست بهێنن، هەروەک پیرۆزبایی لەسەرجەم وەرگیراوانى قۆناغى یەکەم لە زانکۆى جیهان-هەولێر دەکات، دوپاتیشى دەکاتەوە زانکۆى جیهان-هەولێر وەک زانکۆیەکى تایبەت بەردەوام دەبێ لە هاندانى گەنجان و دەرفەتى گونجاویان بۆ دەڕەخسێنێ تا پەرە بەتوانا و لێهاتوەکانیان لە بوارە جیاوازەکان بدەن.