فێرخوازێکى زانکۆی جیهان-هەولێر دەبێتە یاریزانێکى سەرەکی تیپی تۆپی پێی ئافرەتانی یانەی نەوتی باکوور
بەهۆى ئەو توانا و لێهاتوە جەستەیی و وەرزشیەى کە هەیەتى، فێرخوازێکى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر دەبێتە یەکێک لە یاریزانە سەرەکیەکانى تیپى تۆپى پێى ئافرەتانى یانەى نەوتى باکور.
سیما دارا، کە فێرخوازى قۆناغى دووەمى بەشى پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانە لە زانکۆی جیهان-هەولێر بۆ پێکهاتەی سەرەکی بۆ تیپی یانەی نەوتی باکوور هەڵبژێردرا، کە لە یارییەکانی خولی نایابی تۆپی پێی ئافرەتان لە یاریگەکانی دەرەوە لە ئاستی یانە عێراقییەکان یاریى دەکات، ئەوەش دەسکەوتێکى گرنگە بۆ بەشى پەروەدەى و زانستە وەرزشیەکان کە خاوەن فێرخوازانى بەتوانا و لێهاتوە و لە پاڵەوانێتیە گرنگەکان بەشدارى دەکەن.
سیما دارا ئەو ژنێکی گەنجە و وەرزشوانێکى بەتوانایە، لە منداڵییەوە بەشداری لە زۆرێک لە پاڵەوانێتییەکانی قوتابخانەدا لەسەر ئاستی جیاواز بۆ چەندین قۆناغ و گروپی تەمەن کردوە، لە ساڵانی ڕابردووشدا نوێنەرایەتی زۆرێک لە یانەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە، وەک یانەی ڕەواندوز، یانەی سنور، یانەی کچانی سۆران، هەروەها لە یانەی کچانی هەولێریش یاری کردووە، ساڵی ڕابردوو نازناوی باشترینی ە گۆڵپارێز لە تۆپی پێی ئافرەتان بەدەستهێناوە.