
فێرخوازێکی بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان بووە باشترین گۆڵپارێزی پاڵەوانیەتیی یاریزانە دێرینەکان لە تورکیا
- Categories بهشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان
- Date ئەیلوول 30, 2026
لە ڕێککەوتی 23/09/2026 تا ڕێککەوتى 27/09/2026 پاڵەوانیەتیی یاریزانە دێرینەکان لە شاری ئەنتالیای وڵاتی تورکیا بەڕێوەچوو، کە تیایدا فێرخوازێکى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان توانى دەستکەوتێکی نوێی وەرزشی و ئەکادیمیی بەدەست بهێنێت و، وەک باشترین گوڵپارێزى یاریزانە دێرینەکانى بەدەست بهێنێت.
دیدار حامد فێرخوازی قۆناغی دووەم لە بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی جیهان-هەولێر، کە لەهەمانکاتدا گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی دێرینەکانی هەولێرە، بەهۆی درەوشانەوەی و پاراستنی تۆڕی گۆڵەکەی لە یارییە یەکلاکەرەوەکاندا، بە شایستەیی وەک باشترین گۆڵپارێزی پاڵەوانیەتییەکە دەستنیشان کرا و خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا. دیدار حامد کە پێشتر گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق و یانەی وەرزشیی هەولێر بووە، توانیویەتی ئاستە بەرزەکەی لە نێو گۆڕەپانی وەرزشییدا بپارێزێت.
پاڵەوانیەتیی دێرینەکانی ئەنتالیا لە وڵاتی تورکیا، یەکێکە لە پاڵەوانیەتییە بەناوبانگەکان، کە ساڵانە بە بەشداریی چەندین تیپ و هەڵبژاردەی دێرینەی وڵاتانی جیاواز بەڕێوەدەچێت. لە کۆتایی پاڵەوانیەتییەکەدا و لە مەراسیمێکی تایبەتدا، جام و مەدالیای زێڕین بەخشرا بە هەڵبژاردەی دێرینەکانی هەولێر و خەڵاتی تایبەت بە باشترینەکانی پاڵەوانیەتییەکە دابەش کران.



